گرینگ_ بزانە بەرهەم ساڵح لەسەر داوای کێ دەستی لەکار کێشاوەتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 300 جار بینراوە

ستاندەر:

 

بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق لەسەر داوای ئەمریکییەکان دەستی لەکارکێشاوەتەوە، ڕۆژنامەی یو ئێس تودەی چاپی ئەمڕۆ ٢٧ی دیسێمبەر لە پاشکۆی دووەمی خۆرھەڵاتی ناوەڕاست-دا، ڕاپۆرتێکی لە سەر دۆخی عێراق بڵاوکردۆتەوە،  لەپەرەگرافێکدا ئاماژەی بە نامەی دەستلەکارکێشانەوەکەی بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆماری عیراق کردووە و بە یارییەکی زیرەکانەی وەسفکردووە کە دوای داوایەکی ئەمریکا ئەم کارەی کردووە.
لەو بەشەدا ھاتووە کە دوای ئەوەی ھاوپەیمانی بنیاتنان، (ئەسعەد عیدانی) پارێزگاری پێشووی بەسرەی پاڵاوتووە بۆ سەرۆک وەزیران و ناردویەتی بۆ بەرھەم ساڵح، بەڵام ئەمریکییەکان، سەرۆکی عیراق – یان ئاگادارکردۆتەوە کە ڕازی نین بەو کاندیدە. ئەویش بۆ خۆدەربازکردن لەو دۆخە نامەیەکی دەستلەکارکێشانەوەی ئاراستەی پەرلەمان کردووە، نەک دەستی لەکارکێشابێتەوە.

 

ئامادەکردنی: لوقمان غەفور

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.