ستاندەر
نیشتیمانیی كوردستان دەنێرێت، لەبەشێکی پەیامەکەیدا “مامۆستا علی باپیر” ئاماژەی بەوەداوەکەوا یەكڕیزیی و تۆكمەیی یەكێتی لەم هەلو مەرجەدا فاكتەرێكی گرنگی سەقامگیریی ئاشتییو تەباییە لەهەرێم و عێڕاقیشدا.
دەقی پەیامەکەی ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی:
بسم الله الرحمن الرحیم
بەڕێزان! ئەنجوومەنی باڵای سیاسییو سەركردایەتیی گشتیی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان
پاش سڵاو و ڕێز
خۆشحاڵین كە توانیتان كۆنگرەی چوارەمتان ببەستن لەبارودۆخێكی یەكجار هەستیارو دژواردا، كە هەرێم و عێڕاقو ناوچەكەی پێدا ڕەت دەبێ و، بێگومانیش یەكڕیزیی و تۆكمەیی یەكێتی لەم هەلو مەرجەدا فاكتەرێكی گرنگی سەقامگیریی ئاشتییو تەباییە لەهەرێم و عێڕاقیشدا.
هیوادارین ئەو كۆنگرەیەتان ببێتە مایەی چاو پێداگێڕانەوەیەكی باشی سیاسەت و كاری یەكێتییەكەتان، چ لەنێوخۆی حیزبو، چ پەیوەندییەكانی و، چ شێوەی بەشداریی لەحوكمڕانییدا، لەسەر ئاستی هەرێمو عێڕاق.
ئومێدیشمان وایە پەیوەندیی دووقۆڵییمان لەجاران پتەوترو قووڵتربێ بۆ هاوكاریی و پێكەوەكاركردنی زیاتر، لەپێناو ڕاستكردنەوەی باری لاری حوكمڕانیی لەهەرێمی كوردستان و عێڕاقداو، چەسپاندنی هەرچی زیاتری دادگەرییو ڕیشەكێشكردنی ستەم و پاوانخوازیی و گەندەڵیی.
دڵسۆزتان عەلی باپـیـر
٣/٥/١٤٤١كـ
٢٩/١٢/٢٠١٩ز