لەبۆردومانەکەی ئەمریکا بۆسەر حەشدی شەعبی ١٩ کەس کوژراون کە هەندێکیان فەرماندەی باڵای حەشدن

لەلایەن ستاندار Posted on 228 جار بینراوە

ستاندەر

جەواد کازم ڕەبیعاوی بەڕیوەبەری لەبەڕیوەبەرایەتی چالاکییەکانی حەشدی شەعبی بەماڵپەری فەرمی حەشدی شەعبی راگەیاندووە: لەئاکامی بۆردومانەکانی ئەمریکا بۆ سەر بارەگاکانی حیزب اللەی عێراقی  و حەشدی شەعبی ١٩ کەس کوژراون و ٣٥ کەسی تریش بریندار بوون، بەگوتەی ئەو سەرکردەیەی حەشد بەشێک لەو چەکدارانەی گیانیان لەدەستدا، لەژێر شوێنە خاپور کراوەکاندان و دەرنەهێندراون، بەگوێرەی سەرچاوەیەکی تریش لەبۆردومانەکەی سوپای ئەمریکادا فەرماندەیەکی باڵای حەشد کوژراوە کە پێشتر ئەو فەرماندەیە هەڕەشەی لەسەرۆک کۆماری عێراق کردبوو.

شایەنی باسە شەوی ڕابردوو ئەمریکا چەند بنکە و بارەگایەکی حەشدی شەعبی و حیزب اللەی عێراقی بۆردومان کرد و وەزارەتی بەرگری ئەمریکاش دەڵێت بەردەوام دەبن لەبۆردومانکردنی بنکە و بارەگاکانی حەشد.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.