ستاندەر
ئەمڕۆ لایەنگرانی حەشدی شەعبی دژی هێرشەکەی چەند ڕۆژی ڕابردووی ئەمریکا بۆ سەر پێگەکانی حەشدی نزیک لە ئێران چوونە ناوچەی سەوز و پەلاماری باڵیۆزخانەی ئەمریکایان دا کە گەورەترین باڵیۆزخانەیە لە جیهان .
بەڵام ئێستا شەقامی عێراقی تووشی سەرسورمان بوون چۆن وا بە ئاسانی لایەنگرانی حەشدی شەعبی چونە ناوچەی سەوز بەڵام خۆپیشاندەران لە ٢٥ی ئۆکتۆبەرە و بە قوربانیدانی زیاتر لە ٥٠٠ خۆپیشاندەری عێراقی نەیانتوانیوە بچنە ناوچەی سەوز.
بەپێی سەرچاوە عێراقییەکان ،ئەو کەسەی یارمەتی لایەنگرانی حەشدی شەعبی داوە بچنە ناوچەی سەوز ،(تەحسن ئەلعەبودی)یە كە بە “ئەبومونتەزەر ئەلحوسەینی” راوێژكاری عادل عەبدولمەهدیە بۆ كاروباری حەشدی شەعبی وە رۆژی پێنج شەممەی رابردوو وەكو بەرپرسی ئەمنی ناوچەی سەوز دانرا.