ستاندەر بەکاتوشا هێرش دەکرێتەسەر فڕۆکەخانەی بەغدا، بەگوێرەی راگەیەندراوێکی شانەی ئەمنی عێراق کە ئەمڕۆ دووشەمە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوکراوا کەبەچوار کاتوشا هێرشکراوەتە سەر بنکەیەکی سەربازیلەنزیک فرۆکەخانەی بەغدا کە پارێزگاری لەدەوری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا دەکەن و لەئاکامی هێرشەکەشدا ٦ سەربازی عێراقی برینداربوونە. هێرشکردن بۆ سەر ئەوبنکە سەربازییە لەکاتێکدایە، رۆژی شەمەی رابردوش بەفڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشکرایە سەر ماڵی موقتەدا ...
ستاندەر لە دادگەیەکی شاری ئەنتاڵیا لە تورکیا سکاڵا لەسەر ١٢ خوێندکاری کورد تۆمار دەکرێت، خوێندکارەکان بە تۆمەتی ئەندامبون لە رێکخراوێکی تیرۆریستی سکاڵایان لەسەر کراوە. خوێندکارەکان ئەو تۆمەتە بەبێ بنەما وەسف دەکەن و دەڵێن هۆکاری راستەقینەی سکاڵاکە ئەوەیە کە لە جەژنی نەورۆزی ڕابردو بە کوردی سترانیان گوتوە و هەلپەڕکیی کوردییان ئەنجام داوە. دادگای تاوانی قورس لە ...
عثمان شێرەیی دابەشبوونی هاوڵاتیان لە هەرێمی کوردستان بەسەر حیزبەکاندا پرۆسەی گۆڕانکاری و پڕۆژەی چاکسازیان پەک خستووە، بۆیە ئەگەر بمانەوێت هەنگاو بەرەو پێشەوە بنێین و ئەم دۆخە تێ بپەڕێنین ئەوا دەبێ ناوی حیزب و دەمارگیری بۆ حیزب و ئایدیا تێ بپەڕێنین. کادری باڵای حیزبەکان، حیزب و دروشم و سەرکردەکانی حیزب پیرۆز دەکەن لە پێناو مانەوەی پلەو ...
یعقوب کاکل سەرۆکی دەسەڵاتی جێبەجێکردن لە هەرێمی کوردستان دێت ماوەی سەد ڕۆژی ئەم دواییەی کاری کابینەکەی دەکاتە سەرکەوتنی خۆی و باسیان دەکات!، کە دوو لە گرنگترینیان زیاد کردنی باجە لەسەر خەڵک بۆ بەرزکردنەوەی داهاتی ناوخۆ !، وە یەکێکی تریشیان تەسلیمیکردنەوەی نەوتی هەرێمە بە بەغداد( ئەوە لەکاتێکدا کە ساڵانی پێشتر پێیان وابوو ئەم جۆرە رێکەوتنە پاشەکشەیەو ...
د. شێركۆ جهودهت ١-خۆزگە تەواوی داھاتی نەوت وگازوداھاتی ناوخۆی ھەرێم وشەفاف بوایە ونەک ھاوڵاتی ئاسایی بەڵکو وەزیرەکانی حکومەتیش بیانزانیایە چەندە وچۆن خەرجدەکرێت بەوەزیری داراییشەوە. ٢-دیوانی چاودێری دارایی ھەرێم بەفەرمی ئاگاداریکردوین کە رێگری لێدەکرێت بۆ ووردبینی داھات وخەرجی وگرێبەستەکانی چەندوەزارەتێکی حکومەتی ھەرێم وەک وەزارەتی سامانەسرووشتیەکان وچەندوەزارەتێکی تر …ئیتر پرۆسەی ووردبینی خۆمان خۆش. ٣-خاڵە سنووریەکانی ھەرێم بەبەرچاوتانەوە ...
ستاندەر راوێژکارێکی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت: هێرشکردنە سەرماڵی موقتەدا سەدڕ هەوڵێکە بۆ هەڵگیرساندنی شەڕی ناوەخۆ، بورهانەدەین ئیبراهیم راوێژکاری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ یەک شەمە رایگەیاند: روداوی هێرشکردنە سەر ماڵی “موقتەدا سەدڕ” رێبەری رەوتی سەدڕ بەفڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لە شاری نەجەف، هەوڵێکە بۆ هەڵگیرساندنی شەڕی ناوەخۆ لەعێراقدا. رۆژی شەمەی ڕابردوو بەفڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشکرایە سەرماڵی موقتەدا سەدڕ ڕێىەری ...
ستاندەر نەتەوەیەکگرتووەکان رایدەگەیەنێت هێرشی گروپە چەکدارەکانی سەربەتورکیا لەناوچەی تەلرەفعەت لەباکوری سوریا، پێشێڵکاری گەورەن بەسەر مافەکانی مرۆڤ و بەتاوانی جەنگ ناویاندەبات، رۆبەرت کۆلفیل وتەبێژی ئەنجوومەنی مافەکانی مرۆڤی سەربەنەتەوەیەکگرتووەکان رایدەگەیەنێت: ئەنجامدانی هێرش چەکداری لەلایەن گروپەچەکدارەکانی سەر بەتورکیا لەنزیک قوتابخانەیەکی سەر بەناوچەی تەلرەفعەت، کەبەهۆیەوە ١٢ منداڵ گیانیان لەدەستدا، تاوانی جەنگە. وتەبێژەکەی ئەنجوومەنی مافەکانی مرۆڤی سەربەنەتەوەیەکگرتووەکان ڕاشیدەگەیەنێت: پێشتر و لەکاتی ...
ستاندەر پێگەی “بارۆمتری” عەرەبی کەتۆڕێکی سەربەخۆی تایبەت بەتوێژینەوەیە و لەتوێژینەوەیەکەیدا کە لەرۆژنامەی “زە ئیکۆنۆمیستی” بەریتانی بڵاوکراوەتەوە، ئاماژەی بەلەدەستدانی متمانەی تاکی عەرەبی و شەرقی کردووە، بەرامبەر حیزبە سیاسییەکان و حیزبە دینییەکاندا، بەپێی توێژینەوەکە لە کۆمەڵگای عێراقیدا رێژەی لەدەستدانی متمانە بەحیزبە سیاسییەکان و حیزبە دینییەکان لە %51 بەرزبۆتەوە بۆ %78. شارەزایەکی دینی پێی وایە هۆکارگەلێکی زۆر هەن ...
ستاندەر بۆردی توێژینەوەی دەزگای ستاندەر توێژینەوەی ( چارەنوسى یەکێتى لە كۆنگرەی چوارم- گەڵالە و چارەسەر) بڵاودەكاتەوە، لەسەرەتای توێژینەوەكە بۆردی توێژینەوەی دەزگای ستاندەر نوسیویەتی ئەو توێژینەوەیە بەرهەمی چەندین ۆركشۆپ وڕاوێژ بە شارەزایان وناوەندە ستراتیجیەكان كراوە، سود لە ئەزموونی نوێی حزبەكانی جیهان وەرگیراوە، بەتایبەتی ئەو حزبانەی لە ئەزموونی كوردستان نزیكن . هەروەها نوسیەتی توێژینەوەی ئەم جارەمان لە ...
ستاندەر رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی راگەیەندراوێك لەسەر پەلاماردانی خۆپیشاندەرانی مەیدانی خەلانی بەغدا لەلایەن چەند چەکدارێکی دەمامکدار بڵاودەکاتەوە، لەڕاگەیەندراوەکەی رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتیدا هاتووە: ئەو پەلامارە پێشوەختە پلانی بۆ داڕێژراوە و خوێناویترین پەلاماریش لەسەرەتای سەرهەڵدانی ناڕەزایەتییەکانى عێراقەوە تا ئێستا. ڕیکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی سەرسوڕمانی خۆشی دەربڕیوە کەوا چۆن دەبێت ئەم هەموو ئۆتۆمبێلە کەپڕ بوونە لەچەکداری دەمامکدار بەم هەموو بازگە ...