ستاندەر لەدوای ئاشکراکردنی رێکەوتنە ١٠ خاڵیەکەی نێوان روسیا و تورکیا، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات “مەزڵوم کۆبانێ” هەڵوێستی هەسەدەی لەبارەی رێکەوتنەکە راگەیاندوو گوتی: رێکەوتنەکەی نێوان روسیا و تورکیا، سەرکەوتنێکی گەورەیە بۆسیاسەتی کورد لەسوریادا، ئەمەش بەبەراورد بەشەڕی دڕاندانەی سوپای داگیرکەری تورکیا ئەم ریکەوتنە بۆ کورد سەرکەوتنە. مەزڵوم کۆبانێ دەشڵێت: هێزە كوردییەكان لەتەواوی ناوچەكانیان دەمێننەوە كە ئێستای بونیان هەیە ...
ستاندەر دوای کۆبوونەوەیەکی شەش سەعاتی لەنێوان ڤلادمێر پۆتن سەرۆکی روسیا و رەجەب تەیب ئەردوگان سەرۆکی تورکیا، هەردوولا لەبارەی پرسی سوریا رێکەوتن، لەپرێس کۆنفرانسێکیشدا سەرۆکی هەردوو وڵات گرینگی رێکەوتنەکەیان بۆ میدیاکاران ئاشکراکرد و دواتریش لەهەمان پرێس کۆنفرانسدا مەولود چاوش ئۆغلۆ و سێرگی لاڤرۆڤ دەقی رێکەوتنە دەخاڵیەکەیان راگەیاند کەئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی: یەكەم: هەردوولا بەڵێندەدەن پارێزگاری لە یەكێتی ...
رۆژئاوا لە نێوان خراب و خرابترین دەبوو چی بكات؟ هیوا سەید سەلیم كاتێك لاپەرەكانی مێژووی كوردان هەڵدەدەیتەوە، دەبینین زۆر جاران رووبەڕووی دوو بژاردە كراونەوەتەوە كە بە ناچاری دەبێت یەكێكیان هەڵبژێرێت، ئەویش بژاردەی خراب یان خرابتر، واتا كەمترین جار خراوەتە بەردەم خراب و باش، هەر بۆیەشە تا ئێستا بە تەواوی بە ئامانجەكانی خۆی نەگەیشتووە. لە ...
مهریوان وریا قانع لە دونیای ئەمڕۆدا یەکێک لە ستراتیژیەتە گرنگەکانی خەباتی سیاسیی میلەتانی چەوساوەی وەک ئێمە، بریتییە لە گەیشتن بە جیھان، لە گەیشتن بە ئەوانیتر، بەو بەشەی جیھان کە تا ئێستاش ناوی مرۆڤایەتییە. لەم گەیشتن بە جیھانەدا دوو ڕەھەند زۆر گرنگە. یەکەمیان ئەوەیە کە ببینرێت، لەبەردەمی جیھاندا دەربکەویت، ڕێگر و بەربەستەکان ببەزێنیت و بگەیتە بەرچاوی ...
ستاندهر بهرهی پشتیوانی ڕۆژئاوا سهبارهت به دهروازهی سێمێلكا، داواكاریهك ئاڕاستهی پهرلهمانی کوردستان دهكات. بهرهی پشتیوانی ڕۆژئاوای كوردستان لهژێر ناوی (ههڵمهتی كردنهوهی سنوری سێمێلكا) بهرهی پشتیوانی ڕۆژئاوای كوردستان، وهك یهكهمین بهرهی داكۆكیكردن لهپرسی ڕۆژئاوا، لهدرێژهی كار و چالاكیهكانی بۆ پشتیوانی ڕۆژئاوای كوردستان، ههڵمهتی كردنهوهی تاكه دهروازهی سنوری نێوان (ههرێمی كوردستان و ڕۆژئاوا)ی كوردستانی ڕاگهیاند و بۆ ...
ستاندهر ئەو ڕێكەوتنە لە 20/10/1998 لە نیوان سوریا (سەردەمی حافز ئەسەد) و توركیا(سەردەمی سلیمان دیمیریل) مۆر كرا بە نێوەنگیری حسنی موبارەك ، ئهو رێككهوتنه لەو كاتە بوو كە توركیا هیزیكی زۆری هێنابوو بۆ سەر سنوری سوریاو داوای كرد عبداللە ئۆجەلان تەسلیمی توركیا بكات یان جەنگ ، سوریا زۆر تەنازولی كرد و ڕیكەوتنامەیەكی لاوازی مۆر كرد. ...
ستاندەر بەر لە کۆبونەوەی نێوان ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و فلادیمر پۆتن ئەڵمانیا گەڵاڵە نامەیەکی ڕاگەیاند بۆ ئەوەی ناوچەی ئارام کە لە سوریا دروست دەکرێت لەلایەن هێزێکی نێودەوڵەتیەوە بەڕێوە ببرێ و سوپای تورکیا ئەو ناوچەیە بەڕێوە نەبات. بەر لە ڕاگەیاندنی ئەو گەڵاڵە نامەیە لەلایەن ئەڵمانیاوا وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە پەیوەندی بە ڕوسیا کردووە، و ڕوسیاش ئەو ...
ستاندەر دۆناڵد تاسک سەرۆکی یەکێتی ئەوروپا لەمیانەی بەیانامەیەکدارایگەیاندووە: تورکیا هەڕەشەیە بۆسەر ئاسایشی ئەوروپا، دۆناڵد تاسک دەشڵیت: هێرشەکانی تورکیا بۆسەر سوریا پاڵپشتی لەرێکخراوی تیرۆرستی داعش دەکات و بەمەش هەڕەشەلەسەر ئاسایشی ئەوروپا دروست دەبێت، لەبەیانامەکەیدا سەرۆکی یەکێتی ئەوروپا سەرکۆنەی تورکیا دەکات و داواش لەوڵاتەدەکات هێرشهكانى بۆ سهر سووريا بوهستێنێت و هێزهكانى بكێشێنێتهوه و رێزیش له ياسا نێودەوڵهتییەکان بگرێت.
ستاندەر بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەریز، ئیمانیۆڵ ماکرۆن سەرۆکی فەرنسا پەیوەندی بە ڤلادمێرپۆتن ەوە دەکات، لەپەیوەندییە تەلەفونیەکەدا ماکرۆن داوای لەهاوتا روسیەکەی کردووە، زۆر گرنگە ئاگربەست لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا درێژبکرێتەوە، لەنێوان هێزەکوردەیەکان و سوپای تورکیادا. شایەنی باسە هەفتەی رابردوو ئەمریکا و تورکیا لەرێکەوتنێکیان ئەنجامدا، بەپێی رێکەوتنەکە بۆماوەی ١٢٠ کاتژمێر ئاگربەست راگەیاندرابوو، لەئێستادا ماوەی ئاگربەست کۆتایی هاتووە ...
ستاندەر سەرۆکی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا “دۆناڵد ترەمپ” لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەکۆشکی سپی رایگەیاند: ئێمە هاوکاری کوردەکانمان کردووە، بەڵام ئەمریکا بۆئەوە دروست نەبووە تا ٤٠٠دیکە کوردەکان بپارێزێت. دەربارەی کشانەوەی هێزەکانیان لەسوریادا ترەمپ بەمیدیاکارانی راگەیاندووە: “ئێمە سەرجەم هێزەکانمان لە سوریا ناکشێنینەوە، بەڵکو بەشێکیان لە سنوری ئەردەن و ئیسڕائیل دەهێڵینەوە بۆ پاراستنی کێڵگە نەوتییەکان”.. لێدوانەکەی ترەمپ دوای ئەوەهات کەوەڤدێکی ئەنجومەنی ...