ستاندەر ئابڵوقەی ئاسایشی پارتی لەسەر کەمپی پەنابەری کوردانی باکوور “شەهید ڕۆستەم جودی” لە مەخمور لە دوای ڕووداوی ١٧ مانگی ڕابردوو لە هەولێر کە تێیدا ئەندامێکی کۆسوڵخانەی تورکیا و دوو هاوڵاتی کوژران بەردەوامە. دوای ئەوەی لە ١٧ مانگی ڕابردوو لە ڕووداوێکی تەقەکردندا لە ڕێستۆرانتێکی شاری هەولێر ئەندامێکی کونسوڵخانەی تورکیا و دوو هاوڵاتی کوژران، لەلایەن دەستەڵاتی هەولێرەوە ئابڵوقە خرایە سەر کامپی ...
عمر على محمد لە ئێستادا بەپێى راى زۆرینەى سیاسیەكان و ئەكادیمیەكان و نووسەر و رۆژنامەنووسان گرنگترین مەترسیەك كە هەڕەشە لە ئاشتى كۆمەلآیەتى و بوارى گەشەپێدانى هەمەلایەنە دەكات لە هەرێمى كوردستان بریتیە لە پرسی گەندەڵى، چونكە لە ئێستادا ئەمە بوەتە هۆى پەكخستنى زۆرینەى چالاكیەكان لە بوارى خزمەتگوزارى و بەمەش ئەركى سەرشانى هاولآتى چەند هێندە بوەتەوەو لەهەمانكاتدا ...
ڕێبوار محمد صالح پێشەکی ئەمەوێ بڵێم ئەوەی پاڵنەرم بوو بۆ نوسینی ئەم بابەتە ئەو دەنگدانەوە نا سروشتیەبوو کە لەسەر کەیسەکەی خانمە هونەرمەند ماریا هەرامی و مامۆستا مەلا هەلۆ دروست کرا ، بە هەزاران کەس بەشداربون و دابەش بوون بۆ پشتگیری و دژیەتی هەریەک لە ناوبراوان، ئێمە لەم نوسینەدا هەڵدەدەین بێلایەنانە ئەو باسە بخەینە ژێرشرۆڤەی یاسایی ...
ستاندەر وەزیری بەرگری تورکیا لەمیانەی لێدوانێکیدا دەڵێت: تورکیا و ئەمریکا ناوەندی ئۆپراسیۆنی هاوبەشیان پێکهێناوە بەمەبەستی دروست کردنی ناوچەی ئارام لەباکوری سوریا، خوڵوسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا دەشڵێت: هیچ بیانویەک بۆ پشتگیریەکانی ئەمریکا بۆ یەپەگە نییە و دەبێت ئەمریکا یارمەتی و پشتگیریەکانی بۆ یەپەگە ڕابگرێت. ئەگەر ئەو کارە نەکات تورکیا پلانی “بی” هەیە. ئەم وتانەی خوڵوسی ...
ستاندەر بەرەبەیانی ئەمرۆ یەکەم کاروانی حاجیانی هەرێمی کوردستان لەرێگەی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانییەوە گەیشتنەوە هەرێمی کوردستان، ئەو حاجیانەی کە ئەمرۆ گەیشتنەوە هەرێم ژمارەیان ٤١٧ حاجین، بریاریشە ئێوارەی ئەمرۆ وەجبەی دووەمی حاجیان بگەرێنەوە.
ستاندەر دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی رابردوو لە ڕێگەی پارێزەرەکانییەوە عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری زیندانی کراوی پارتی کرێکارانی کوردستان لە پەیامێکدا داوای دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی ئاشتی کرد لە تورکیا، سەرکردەکانی پەکەکە گومانیان لەوە هەبوو کە پەیامەکە هی خودی ئۆجەلان بێت. هەر بۆیە دوای چەند ڕۆژێک خانەوادەی ئۆجەلان سەردانی ئیمڕالیان کرد و وتیان ئۆجەلان جەختی کردووەتەوە لەسەر پەیامەکەی. ...
ستاندەر سەر لە بەیانی ئەمرۆ فڕۆکەکانی سوپای تورکیا گوندەکانی قرناقە و پشت ئاشان و زارگەلی-ان لە سنووری بناری قەندیل بۆردومان کرد. بەیانی ئەمڕۆ فڕۆکەکانی سوپای تورکیا بە بیانووی لێدان لە بنکە و بارەگاکانی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان بۆردومانی چەند گوندێکی بناری قەندیلیان کرد، بە هۆیەوە ئاگرێکی زۆر لە پوش و پاوانی هاوڵاتیان کەوتەوە و چەندین رەز ...
سەرداری شەهید حەمەغەفور ئاغجەلەری لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا جارێکی تر دیمەنی تراژیدی یەک جارخەم هێنەری ڕووفاتی بە کۆمەڵی ژن و منداڵی کوردی بێتاوانی ئەنفالکراوانمان لە سەماوە بینی. ئەم تراژیدیایە هاوکاتە لەگەڵ ساڵیادی جینۆساید ی شەنگال کە پێنج ساڵ بەر لە ئێستا، هاوشێوەی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو بە هەزاران کوردی بێگوناه کۆمەڵکوژ و بێ سەروشوێن کران. فۆرمی ...
نهژاد ڕهسول کوردەکان وەک گەورەترین نەتەوەی بێ دەولەت لە رۆژهەلاتی ناوەراست لەبەردەم هەولەکانی تواندنەوەی تورک و فارس و عەرەب دابوون و تا ئێستاکێش شالاوی سرینەوەیان بەردەوامە. کاتێک بنیاتنەرانی دەولەتی ئێراقی دەست دەکەن بەلکادنی کوردستان بە ئێراقی عەرەبی دا حکومەتێکی شپرزەو وناسەقامگیر بەرهەم دێت ،کوردەکانیش بۆ دامەزراندنی حکومەتی هەرێمدا دەستیان کرد بە لکاندی حزب و بەشێکی ...
ستاندەر دوای ئەوەی چەند ناوەندێکی هەواڵی کوردی زانیاری ئەوەیان بڵاوکردەوە یەکێک لە دەستگیرکراوانی ڕووداوی کوشتنی جێگری کونسلی تورکیا بە ناوی سدقی کەریم خان برادۆستی ئازادکراوە، ستاندەر بەدواداچونی بۆ ئەو هەواڵە کردووە و زانیاریەکان بڵاودەکاتەوە. ستاندەر پەیوەندی بە بنەماڵتی کەریم خان برادۆستی کرد و یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵەکە کە نەیویست ناوی ئاشکرابکرێت ڕایگەیاند سدقی کەریم خان ...