فالح فەیاز:من بەشداری هەڵکوتانە سەر باڵیۆزخانەى ئەمریکام نەکردووە

لەلایەن ستاندار Posted on 248 جار بینراوە

ستاندەر

نوسینگەى ڕۆژنامەوانى فالح فەیاز  ڕونکردنەوەیەکی بلاوکردە و ڕایدەگەیەنێت فالح فەیاز بەشداری هێرشەکەی دوێنێی سەر باڵیۆزخانەى ئەمریکای نەکردوە،

هەرچەندە دوێنێ وێنەی فالح فەیاز وا بلاوکرایەوە کە بەشداری هێرشەکەی سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکای کردبێت لەگەڵ سەرکردەکانیتری حەشدی شەعبی نزیک لە ئێران ،

بەڵام بەپێی رونکردنەوەی نوسینگەکەی دوێنێ فالح فەیاز  سەرقاڵى ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنى چەکدارە کوژراوەکانى حەشدى شەعبى بووە کە  لە بۆردومانی ئەمریکادا لە شارۆچکەى قائیم کوژران نەک ئەوەى بەشداری خۆپیشاندان و هەڵکوتانەسەر باڵیۆزخانەى ئەمریکای کردبێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.