نوێترین هەوڵی هاوپەیمانی بینا بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق

لەلایەن ستاندار Posted on 250 جار بینراوە

ستاندەر

هاوپەیمانی بینا لە پێناو وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە هەوڵەکانی بەردەوامە ولە نویترین هەوڵیش کۆمەڵیک کاندید پێشکەش بە سەرۆک کۆمار دەکات.

عەبدولئەمیر تەعیبان، ئەندامی هاوپەیمانی بینا  بە پێگەی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاندووە،شاندێك لە هاوپەیمانى بینا سەردانی بەرهەم ساڵح، سەرۆككۆماری عێراقی كردووە بە مەبەستی ڕاوێژكردن بۆ پێشكەشكردنی بەربژێرێک كە عێراقییەكانیش لایان پەسەند بێت، هاوپەیمانى بینا دەیەوێت كەسێك بەربژێر بکات ئەو مەرجانەی تێدا بێت كە گەل داوای دەكات و سەربەخۆ بێت، دوو ڕەگەزنامەى نەبێت و پسپۆڕی كارگێریی هەبێت

هەروەها ئەو پەرلەمانتارەی بینا وتیشی،هاوپەیمانى بینا كۆمەڵێك ناوی جێگرەوەى لەبەردەستدایە بۆ ئەو پۆستە هەتاوەكو ئێستا هیچ ڕێككەوتنێك نەكراوە لەسەر هەڵبژاردنی یەكێكیان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.