یەکەم ڕاگەیەندراو دژی بڕیاری ناردنی هێزی سەربازى تورکیا بۆ لیبیا

لەلایەن ستاندار Posted on 192 جار بینراوە

ستاندەر

لە ڕاگەیندراوێکدا کۆمکارى عەرەبی رایگەیاند، ناردنى هێزى سەربازى تورکیا بۆ لیبیا هه‌وڵدانه‌ بۆ ئاڵۆزكردنی زیاتری كێشه‌كان و بره‌ودانه‌ به‌و ململانێیه‌ی له‌ ناوچه‌كه‌دا له‌ ئارادایه‌.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە كۆمكاری وڵاتانی عه‌ره‌ب دژی هه‌ر جۆره‌ ده‌ستتێوه‌ردانێكی سه‌ربازی بیانییه‌ له‌ قه‌یرانی لیبیا و ئەو هەوڵانەش قبوڵ ناکات کە لەلایەن تورکیاوە دەدرێت بۆ ئالۆزکردنى دۆخی ئەو وڵاتە.

هەروەها کۆمکاری عەرەبی ڕاشیدەگەیەنێت،پشتیوانی چاره‌سه‌ری سیاسی بۆ قه‌یرانی لیبیا ده‌كات و نیگه‌رانیشه‌ له‌و په‌ره‌سه‌ندنه‌ مه‌ترسیدارانه‌ی له‌ ره‌وشی لیبیا رووده‌ده‌ن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.