دۆخی عێراق بەرو کوێ ؟

لەلایەن ستاندار Posted on 547 جار بینراوە

ئه‌حمه‌د سید عمر

دۆخی عێراق و نزاکەی دایکی مەلیک فەیسەڵ
دۆخی عێراق بەرو کوێ ؟

لەدوای کوشتی مەلیک فیصڵ لە 14تەموزی ساڵی 1958 دایکی دوعا ئەکات کەوا عێراقیەکان خێر و خۆشی لەخۆیان نەبینن! حەڤدە ساڵ تێپەر ئەبێت بەسەر پرۆسەی ئازادی عێراقەوە ، کەوا روخانی ئەم رژێمە لەدید و بۆچوونی تاکی عێراقی یاخەونی شەقامی عێراقی بەجۆرێک وێنای ئایندەی ووڵات ئەکرا ، لەدروست کردنی ووڵاتێکی پێشکەتوو نیمچە سویسرایەک بێت! بەڵام دوای تێپەربونی حەڤدە ساڵ نەک نەتونرا ، ئەم عێراقە بنیات بندرێت ، بەڵکو ئەوەی لەبەردەستیش هەبوو خاپوو کراو تێکدرا !

ئایندەی دۆخی عێراق و گرژییەکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران

سەرەرای بوونی ئاڵۆزی لەنێوان پەرلەمان و سەرۆکایەتی کۆمار هێزەشیعەیەکان و شەقامی عێراقی بۆ دانانی کارکتەرێک بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران ، بەئاراستەیەکی ترەوە ئاڵۆزیەکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران لە یاریگا عێراق دا رۆژ لەدوای رۆژ بەهێز تر دەبێت !کۆکرەوەی ئەمانە كه‌ له‌ ئاسۆی سیاسه‌تی عێراق دا ده‌یبینین، بۆمان روونده‌كاته‌وه‌ كه‌وا عێراق به‌ره‌و تونێلێكی تاریك و نادیار ده‌روات ! چونکە لەدوای کورژرانی (حاجی قادری سلێمانی) کاربەدەستانی ئێران و هێزەکانی نزیک لەئێران بەلێنی تۆڵەکردنەوە ئەدەن! لەدوای کشانەوەی ئەمەریکالەرێکەوتنی 5+1 رۆژ لەدوای سزاکانی ئەمەریکا بۆسەر ئێران توندر دەبێت ، تاکە وەسیلەش بۆ وەڵام دانەوەی سزاکانی ئەمەریکا دروستکردنی کێشەیە بۆ ئەمەریکا لەووڵاتانی عێراق لیبا و یەمەن و سوریا ، بەڵام قوڵ بوونەوەی کێشەکان نێوان ئەم دووڵاتە لەسەر خاکی عێراقە بۆ؟ ئێران لەهیچ ووڵاتێک هێندەی عێراق پێگەی سیاسی و سەربازی بەهێز نیە ، لەگەڵ ئەمەشدا ئێران لەهیچ شوێنک هێندەی عێڕاق لەهێزەکانی ئەمەریکا نزیک نیە واتا عێراق ئەم گورپانەیە بۆ ئێرانیەکان بتوانن سەر ئیشە بۆ ئەمەریکا دروست بکەن.

کورد ووتنی : نابێ دوو ئاغا دەسەڵات داربن لەگوندێکدا
لەدوای پرۆسەی ئازادی عێراق تاکە لەمپه ر لەبەردەم هەڵوەشانەوە عێراق بوونی ریکەوتن بووە لەنێوان ئێرانیەکان و ئەمەریکا ، لەسەر بەرێوەبردنی عێراقێکی یەکگرتوو ! تاکە هۆکاریش ویستی ئەمەریکا ئەوەنەبووە عێراق دابەش بکرێت ، بەئاراستەیەکی ترەوە لەزۆر ویستگەی جیاوازدا ئەمەریکاو قاسمی سولێمانی هاوکار و هەماهەنگی زۆر لەنێوانیان دابووە بابەتی ریفراندۆمی باشوور و دانانی سەرۆک کۆمار و و گەرانەوە کورد بە خەتی سی و شەش لەشانزدەی ئۆکتۆبەر نموونەی هەر زیندوون .ئێرانیەکان سەرەرای دانی بەلێن بەتۆڵەکردنەوەی خوێنی قاسمی سولێمانی و هاورێ کانی ، بەڵام ئێران بۆ هەمیشە شەر دژی ئەمەریکا راناگەیەینێت ، چونکە ئێران ـەوەندە کارکتەری زۆری هەیە لەووڵاتانی لیبا و سوریا و ئەفغانستان و عێراق و یەمەن ئەتوانن ، ئەم ووڵاتانە بکەن بە ئەفغانستانی ئەمەریکا.

دەکرێ کوشتنی حاجی قادر و هاورێ کانی رێکەوتن بێت!
لەراگەیاندراوی وەزارتی بەرگری رووسیاهاتووە، سێ ساڵە مەترسی وەها لەجیهان دروست نەبووە! واتا کوشتنی سلێمانی گەر رێکەوتنی پێش وەختە نەبێت ئەوە دەبی چاوەرێ دۆخێکی هەستیار بکەین کەهیچمان ئاواتی پێ ناخوازین ، دەکرێ نمونەی وا لەمێژووی دونیا بوونی هەیە کە ئەم کردەییە رێکەوتنی لەسەر کراوە لەلایەک کێرڤی ترەمپی پێ بەرز ئەکاتەوە لەنێو شەقامی ـەمەریکا بەتایبەتی لەهەڵبژاردنی مانکی یانزدەی ئەم ساڵ لەبەرامبەریشدا ئەمەریکا لاپەری نوێی ئاشتی ، لەگەل ئێران بکاتەوە؟! بەدەر لەمە هەمیشە لەنێو سوشیال میدیا و چاودێرانی سیاسی بەئاشکرا باس لەوە دەکرا کەواحاجی قادر خەونی کورسی سەرۆکایەتی ئێرانی هەیە!

ماوەتەوە بلێم ئەوەی له عێراق دەگوزەرێ، پێمان دەڵێ دەبێ گرنگی زۆر بە ناوەندەکانی لێکۆڵینەوە بدرێ تاكو ئامادەسازی لەبەردەم ئەگەرە چاوەڕواننەکراوەکان بكەین ، چونکە ئەزموونی رابردوو ئەوەی سەلماندووە کورد هەمیشە دوای یەکلای بوونەوەی کێشەکان دەرئەنجامەکانی بۆ دەر ئەکەوێت نمونەی تاپۆ رەشەکەی ریفراندۆم نمونەی زیندوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.