ستاندەر
دوای بەشداری نەکردنی فراکسیۆنە کوردیەکان و بەشێکی زۆر لە سونەکان حزبوڵڵای عێراقی لە ڕیگای نامەی مۆبایل هەرەشە لەو پەرلەمانتارانە کراوە کە بەشداری دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانیان نەکردووە بۆ دەرکردنی هێزی سەربازی ئەمریکا لە عێراق.
لەو نامەیەی کە بۆزۆربەی پەرلەمانتاران نێردراوە نوسراوە،(سەروەری عێراق و شکۆی گەلەکەی ئەمانەتە لە گەردنتان، یان ناموس و سەربەرزی یان سەرشۆڕی و ملکەچبوون، لەنێوان هەق و ناهەقیشدا تۆڵەی گەل سەختە)