ستاندەر
ئاری هەرسین پەرلەمانتارى پێشووى پارتى و ئەندامى ئەنجومەنى سەرکردایەتى ئەو حیزبە،لە نوسینێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک هۆکاری سرینەوەی ووتارەکەی لە پەرەی تایبەت بەخۆی لە فەیسبوک ئاشکرادەکات،
ئاری هەرسین لە نوسینەکەیدا دەڵێت، هۆکاری سڕینەوەی گوتارەکەم لە پەیجەکەم، سڕینەوەی جنێوەکان بوو. چونکە پەیجی بەندە (لوحە الاعلاناتی) خەڵکی نەفس نزم نیەو بەس. ئەگینا گوتارەکەی بەندە لە ڕاگەیاندنەکان بڵاوبۆتەوە و لە شوێنی خۆی ماوە.
هەروەها ئاری هەرسین دەشڵێت،بەندە بە درێژایی ١٣ ساڵی ئەندامەتیم لە پارتی سۆشیالیستی کورد و، ٢٦ ساڵی ئەندامەتیم لە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستاندا ڕۆژێک لە ڕۆژان جاش نەبوم. هیچ عەمەلیاتێکی موشتەرەکم لەگەڵ سوپای پاسداران نەکردوە. بۆ چرکە ساتێک بەرگی سوپای هیچ داگیرکەرێکی خاکی پیرۆزی کوردستانم لەبەر نەکردوە.