دز بازاری شێواوی دەوێت !!

لەلایەن ستاندار Posted on 250 جار بینراوە

گەیلان شێخ عمر

دەڵێن تا بازار شێواو بێت دەسکەوتی دز زیاتر دەبێت ،
وا بۆ (سی )ساڵ دەچێت دۆخی سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتی هەرێمی کوردستان شێواوە .
لەو دۆخە شێواوەشدا تەنها ئەوەی بە بەردەوام قازانجی کردوە نوخبەیێکی بە ژمارەکەمی دەسەڵاتدار بوە .
لە ڕووداوەکانی وەک شەڕی ناوخۆ ، دوو ئیدارەیی ، ڕوخانی ڕژێمی بەعس ، بیناکردنەوەی حکومەتی بەغدا ، کێشەی بودجەی هەرێم ، بارگرژی ئەمنی نێوان هەولێر و ناوەند ، شەڕی داعش ، بڕینی بودجە و قوتی خەڵکی هەرێم ، ڕیفڕاندۆم ، لەسەرجەم ئەم ڕووداوانەدا پشێویی و ئاڵۆزی گەورە دروست بوە ، دەسەڵاتداران جگە لە سودی مادی و مەعنەوی بەهۆی ئەمانەوە هەمیشە خۆی لە چاکسازی ڕاستەقینە شاردۆتەوە و بەردەوام بوە لە بەرێوەبردنی وڵات بەپێی حەز و ئارەزووی خۆی .
کەواتە دەتوانین بڵێین پشێوی هۆکارێکی زۆر باشە بۆ مانەوە و بەردەوام بونی دەسەڵاتێکی خڕاپ و بێکەڵک .
ئێستا سەرەڕای ڕازی نەبونی تاقمێکی دیاری دەستڕۆیشتوو وا خەریکە ئیرادەیێک دەبینرێت بۆ چاکسازی لە کابینەی نۆیەمدا بە مەبەستی دامەزراندنی سیستمێکی سیاسی و ئیداری باش بۆ بەرێوەبردنی هەرێمی کوردستان ، بەڵام ئەوەی جێگای داخە هاتنە پێشی دۆخی ئاڵۆز و بارگرژی نێوان ئەمریکا و کۆماری ئیسلامی ئێرانە . ئەم رووداوە وادەکات کە جارێکیتر دزی دەستڕۆیشتوو بە سود وەرگرتن لە دۆخی ئاڵۆز تەواوی ماندوبونی چاکەخوازان تێکبدات و خەریکی دزیە بەردەوامەکانی خۆی بێت !!

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.