بەرپرسێکی باڵای عێراقی بەشداری دانیشتنەکەی پەرلەمانی عێراق دەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 353 جار بینراوە

مۆنیتەر

محمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران گەیشتە بینای پەرلەمان بۆ بەرێوەبردنی دانیشتنەکەی ئەمڕۆ پەرلەمان،بەپێی زانیارییەکانیش عادل عبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی کاربەرێکەر بەشداری کۆبونەوەکەی پەرلەمان دەکات ،

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دانیشتنێكی نائاسایی ئەنجامدەدات ،بۆ ده‌ركردنی بڕیارێک دژی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ناو خاكی عیراق دوای کوژرانی قاسم سلێمانی و ئەبومەهدی موهەندیس لەلایەن ئەمریکاوە

ئەمە لە کاتێکدایە سەرجەم فراکسیۆنە کوردیەکان و بەشێکی زۆری فراکسیۆنە سونەکان بەشداری دانیشتنەکە ناکەن سەرەرای ئەوەی حزبوڵای عێراق هەڕەشە لەو فراکسیۆنانەک دەکات کە بەشداری کۆبونەوەکەی پەرلەمان ناکەن‌ یاخود دەنگ بەکردنە دەرەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لەعێراق نادەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.