ترامپ شەڕی مانەوە دەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 240 جار بینراوە

هێرش عه‌بدولڕه‌حمان

ترامپ نزیک دەبێتەوە لەکۆتایی تێرمی سەرۆکایەتی، ١٠ مانگیتر ھەڵبژاردنەکانە، لەناوخۆش دیموکراتەکان سەنگەریان لێگرتووە، ڕوبەڕوی ئیمپیچمەنت بۆتەوە و دۆخی باش نیە. دیموکراتەکان ئامادەنین لەگەڵ کۆماریەکان دانوستان بکەن کە پێشنیاریان بۆکراوە واز لەو کەیسە بێنن، کۆمەڵێک یاسا ھەیە ئامادەن لەبەرژەوەندی دیموکراتەکان دەنگی لەسەر بدرێت، بەڵام تا ئێستا ڕەتیان کردۆتەوە، بۆیە یاساکەیان نەناردوە بۆ سینات تا گەرەنتی ئەوە وەردەگرن کە کۆماریەکان بێ لایەنانە دادگایەکە دەکەن بەو بەڵگانەی بەردەستە.

بریارە ئەم مانگە دادگایی ترامپ لە ئەنجومەنی پیران دەست پێبکات بۆ لێسەندنەوەی متمانە و دورخستنەوەی ئەو باسە تەواوی مێدیای ئەمریکی و جیھانی داپۆشی بوو، وە ترامپ و کۆماریەکانی خستە گۆشەیەکی بجوکەوە کە لەناوخۆ مەجالی بەرگری نەھیشتبۆوە، بۆیە ترامپ ئەبوایە بۆ لادانی ئەو پرێشەرە دەروازەیەک بدۆزیتەوە و جوڵەیەکی تێدابکات تا ئاڕاستەی مێدیاکان سەرقاڵبکات بەکەیسێکی ترەوە، بۆیە باشترین کار ئەوە بوو کاردانەوەی ھەبێت بەرامبەر حەشد و حزبڵای عێراقی لەبەرامبەر خروقاتەکانیان.

بەگشتی ھاوڵاتی ئەمریکی شەڕی پێخۆشنیە، بەس زۆر سەرسامن بە توانای سوپاکەیان، بەتایبەت کە دەکەوێتە شەڕێک یان زیانی پێدەگات ھەموویان بی جیاوازی پشتگیری دەکەن. بۆیە ھەموو سەرۆکەکانی ئەمریکا لە کاتێک کەوتونەتە دۆخێکی خراپەوە ئەم کارتەیان بەکارھیناوە تا ڕای گشتی ئەمریکی و بە تایبەت مێدیا سەرقاڵبکەن، ترامپیش ئێستا تەنھا ئەو کارتەی ھەیە تا کارێکی گەورە لەڕێگای تواناکانی سوپای ئەمریکاوە بکات.

ئەو کاتەی جیھان و واشنتن سەرقاڵبوون بە لێپرسینەوە لە ترامپ حەشد و حزبوڵا خەریکی جموجوڵبوون بۆ ھێرشکردنە سەر چەند بنکەیەکی ئەمریکی لەعێراقدا، لەچەند شوێنێکی نادیارەوە چەند سارۆخێکیان ئاڕاستەی بنکەکانی ئەمریکاکرد، کە سەرباز و ڕاوێژکاری تێدا بریندار و کوژرا. ترامپ بۆ ھەلێکی وا دەگەڕا تا باسی لێسەندنەوەی متمانە دوابخات و دامودەزگاکان سەرقاڵبکات پێیەوە، تا گەیشتە ئەوەی وەک جاران بێ گەڕانەوە بۆ کەس واژۆی لەسەر کوشتنی کەسێکی وەک قاسمی سولێمانی بکات، بێ ئەوەی گوێی لە دەرئەنجامەکانیبێت.

ئێستاش دەیەوێت کاردانەوە لە ئیران و حەشد و حزبوڵا ببینێت تا گورزی گەورەیان لێ بوەشێنێت و، بەردەوامی بەو شەڕەبدات، بۆیە باکی نیە ھەموو شتێک دەکات تا لای ڕون دەبێتەوە دادگایکردنەکەی سینات و هەڵبژاردن مسۆگەر دەکات، گرژیەکانی لەگەڵ ئێران و حەشد و حزبوڵا بەردەوام پێدەدات تا ئاستی کۆتایھێنان و سڕینەوەی تواناکانیان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.