ستاندەر
لەدوای کوژرانی قاسم سلێمانی و تێکچونی پەیوەندی نێوان ئێران و ئەمریکا چاودێران وای بۆدەچن هەنگاوی داهاتووی ئەمریکا دەرکردنی هێزەکانی حەشدی شەعبی و هێزەکانی نزیک لە ئێران دەبێت لە ناوچەکانی کەرکوک و ناوچە دابڕێنراوەکان کە بە ناوچەی جێناکۆک ناسراون.
ئەو چاودێرانە پێشیان وایە لەدوای دەرکردنی ئەو هێزانە لەو ناوچانە ئەمریکا ئەو ناوچانە بە هێزێکی سەربەخۆ بەڕێوە دەبات و ئیدارەکەی تەسلیمی کەسانی بێلایەن دەکات.