د.كامه‌ران مه‌نتك
به كوشتنی قاسمی سلێمانی ، ئه‌مریكا هێڵی سووری خۆی راگه‌یاند، ئه‌گه‌رچی ئه‌م راگه‌یاندنه زۆر دره‌نگ بوو، ئه‌و گۆڕانكاریه مه‌ترسیدارانه‌ی دوای راگه‌یاندنی سیسته‌می نوێی جیهان له قه‌وقازو ئاسیای ناوه‌ڕاست و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست روویدا، هه‌رله مه‌سه‌له‌ی مۆڵداڤیاوه تا ده‌گاته تاجیكستان و چه‌چان و دواتر جۆرجیا‌و پاشان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له كۆتایشدا ئۆكرانیا سوریا، هه‌مووی به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان تاقیكردنه‌وه‌ی ئیراده‌ی ئه‌مریكابوو، به هۆی دیارنهكردن و روون نه‌بوونی هێڵی سووری ئه‌مریكا بۆ سهربهرژهوهندیهكانی، چ هێزه گه‌وره‌كان، وه‌كو روسیا، چ هێزه هه‌رێمیه‌كان وه‌كو توركیا‌و ئێران، توانیان هه‌ژموونی خۆیان فراوان بكه‌ن تا ئه‌و راده‌یه‌ی روسیا توانی پێگه‌ی سه‌ربازی خۆی له ده‌ریای ره‌ش و ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست به‌هێزبكاته‌وه. توركیا ده‌ستیوه‌ردایه سوریا‌و ئێراق و قوبرس و پاشان له ده‌ریای سوور پهڕیهوهو به‌ره‌و ئه‌فریقا به‌ڕێكه‌وت، له‌سه‌ر هه‌مان ئه‌و پانتاییه جوگرافیه‌ی ده‌وڵه‌تی عوسمانی پێكده‌هێنا به فراوانی چالاكانه كه‌وتۆته جووله. ئێران سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا له دروستكردنی نیوكهوانهیی شیعی و به ته‌نیا ئێراق و سوریا‌و لوبنانی به‌یه‌كه‌وه نه‌به‌سته‌وه، به‌ڵكو په‌ڕیه‌وه بۆ یه‌مه‌نیش، هه‌وڵیدا كه‌نداویش به شێوه‌یه‌كی كرده‌یی ئابڵلوقه بدات !. بێگومان ئه‌م سه‌ركه‌وتنانه هه‌مووی له‌سه‌ر حیسابی كشانه دواوه‌ی هه‌ژموونی جیهانی ئه‌مریكا بوو، تا گه‌یشته ئه‌و راده‌یه‌ی له سوریا پاشه‌كشه بكات و خه‌ریكه له ئێراقیش ده‌ریده‌په‌ڕێنن، به‌مه‌ش سیسته‌می تاكجه‌مسه‌ری ئه‌مریكی به‌كۆتا دێت سیسته‌مێكی تری جیهانی دێته به‌رهه‌م، كه رێك له شێوه‌ی سیسته‌می هاوسه‌نگی هێزی به‌ر له‌جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی ده‌چێت، نهحشهی سیاسی ناوچه‌كه له زۆر رووه‌وه له نه‌خشه‌ی سیاسی به‌ر له‌جه‌نگ ده‌چێت، كه بووه سۆنگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی جینۆسایدی چه‌ندین نه‌ته‌وه، له‌وانه‌ش كورد‌و ئه‌رمه‌ن. له ساڵی (1915) كورد‌و ئه‌رمه‌نه‌كان به یاسای به‌زۆر راگواستن(قانون التهجیر القسری) له ماڵی خۆیان هه‌ڵكه‌نران و ره‌شه‌كوژ كران، ده‌رباره‌ی جینۆسایدی ئه‌رمه‌ن ئاشكرایه‌و ئه‌رمه‌نه‌كان توانیویانه ئه‌و تاوانه فه‌رامۆش نه‌كه‌ن و به‌نێوده‌وڵه‌تی بكه‌ن، هه‌رچی كورد، كه هه‌ر له‌و ساڵه‌ی جینۆسایدی ئه‌رمه‌نه‌كانی تیادا كرا، نزیكه‌ی 700 هه‌زار كوردیش له‌سه‌ر ده‌ستی عوسمانیه‌كان ره‌شه‌كوژ كرا، نه‌ك هه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ی فه‌رامۆش كرد به‌ڵكو تا ئێستا توێژه‌ران و رۆشنبیرانی كوردیش كارێكی ئه‌وتۆیان له‌سه‌ر نه‌كردووه!.
له‌گه‌ڵ هه‌وڵدان بۆ ده‌ركردنی ئه‌مریكا له ئێراق، ئه‌مریكا له رێگای كوشتنی قاسمی سوله‌یمانیه‌وه كارتی سووری خۆی به‌رز كرده‌وه، به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ش ئێران بنكه‌كانی ئه‌مریكای له عێراق و هه‌ریمی كوردستان مووشه‌ك باران كرد، ، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه دوای ئه‌وه هێزه‌كانی سه‌ر به‌ئێران له عێراق و سوریا‌و لوبنان په‌لاماری بنكه‌كانی ئهمریكاو ئیسرائیل بده‌ن!، كه ئه‌مه سه‌ره‌تای قۆناغیكی نوێیه‌و شه‌ڕه‌كه له شه‌ڕی به‌وه‌كاله‌تی هێزی ناوخۆیی، واته ئه‌و گرووپ و حیزبانه‌ی تاوه‌كو ئێستا به وه‌كاله‌تی هیزه سه‌ره‌كیه‌كانی ململانێكه له‌سه‌ر گۆڕه‌پانه‌كه ده‌جه‌نگان، ده‌گوازرێته‌وه بۆ شهڕیێكی تێكه‌ڵه، واته ئه‌و گرووپانهو ده‌وڵه‌ته هه‌رێمیه‌كان، ئه‌مه‌ش قۆناغێكی مه‌ترسیدارتر له‌شه‌ڕ دێنێته ئارا!. زۆر له‌وانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ده‌نووسن و داخێون پێیان وایه، كه ئیدی لێره‌دا یاریه‌كه ده‌وه‌ستێنرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ردوولا یه‌كسانن له یاریه‌كه‌و دۆخه‌كه هێورده‌بێته‌وه!. به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه، مووشه‌ك بارانكردنی ئه‌مریكا، واتای تێكشكاندنی هه‌ژموونی ئه‌مریكایه له رۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست و هه‌موو جیهان، بیگومان ئه‌مریكاش خۆی بۆ ئه‌و په‌رچه‌كرداره‌ی ئێران ئاماده كردووه. بۆیه ده‌بێت چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامێكی ئێجگار توندی ئه‌مریكا بین بۆ ئێران، كه هاوكات په‌یامێكیش بێت بۆ رووسیا. له‌و لێدانه نوێیه‌ی ئه‌مریكا ره‌نگ بێت هه‌ندێك چه‌كی زۆ پێشكه‌وتوو به‌كاربێت، كه تا ئێستا به‌كارنه‌هێنراون، ئه‌مه‌ش له پێناو نیشاندانی ئاستی پێشكه‌وتنی چه‌كی ئه‌مریكی و نیشاندانی ئه‌و بۆشاییه‌ی له نێوان پێشكه‌وتنه‌كانی ئهمریكاو ركابه‌ره‌كانیدا هه‌یه، واته نیشاندانی هێزی بازووی ئه‌مریكا. لێدانێكی له‌م شێوه‌ش ناوچه‌كه به‌ره‌و فهورزای زیاتر ده‌بات، ره‌نگ بێت ببێته سه‌ره‌تایه‌ك بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی كۆی نه‌خشه‌ی سیاسی ناوچه‌كه، چونكه ئه‌مه دوا ده‌رفه‌ته بۆ ئه‌مریكا، ئه‌گه‌ر بیه‌وێت پارێزگاری له سیسته‌می تاكجه‌مسه‌ری بكات و باڵی ركابه‌ره جیهانی و هه‌رێمیه‌كانی بكات!. له‌به‌رئه‌وه‌ی یه‌كێك له ئامانجه‌كانی په‌رچه‌كرداری ئێران، راسته بۆ رازیكردنی رای گشتی ناوخۆی ئێران و پاراستنی ئاوی رووی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌یه، به‌لام ستراتیژی بنه‌ڕه‌تی ئه‌و هه‌نگاوه راكێشانی ئه‌مریكایه بۆ ناوشهڕێكی گه‌وره‌و به‌مه‌به‌ستی داڕماندنی ئابووری ئهمریكاو تیكشكاندنیهتی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. بۆیه هه‌رگیز له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مریكادا نیه ئه‌و شه‌ڕه درێژه بخایه‌نێت و ده‌بێت یا به‌خێرایی یه‌كلایی بكاته‌وه، یاخود خۆی نه‌خاته شه‌ڕه‌وه و ئاشتیانه ناوچه‌كه جێبهێڵێت. ئه‌مه‌ش ده‌وه‌ستێته سه‌ر ئه‌و چه‌كانه‌ی به شێوه‌یه‌كی راسته‌قینه له‌به‌رده‌ست ئه‌مریكادایه. له هه‌ردوو حاله‌تدا كوردستان ده‌كه‌وێته به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره، هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی ده‌وروبه‌ر، كه كورد به چاوساغ و هاوپه‌یمانی ئه‌مریكا تێده‌گه‌ن، هاوكات مه‌ترسی ئه‌وه‌ی، كه وا پێده‌چێت كوردستان ده‌كرێته به‌شێكی له‌و ته‌خته شه‌تره‌نجه‌ی جیهان، كه ئه‌و هاوكێشانه‌ی له‌سه‌ر یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه. بۆیه له‌و ململانێیه جیهانیه ئاڵۆزه‌دا، له دوو ئه‌گه‌ر زیاتر چاوه‌ڕوان ناكرێت، یاخود ئه‌مریكا شكست دێنێت و ده‌كشێته دوواوه، كه ئه‌مه ره‌نگ بێت یه‌كێك له ئه‌گه‌ره به‌هێزه‌كان بێت، ئه‌و كاته كورد ده‌كه‌وێته به‌ر ره‌حمه‌تی هێزه ههرێمایهتیهكان (عێراق و سوریا‌و ئێران و توركیا) و رقی 28 ساڵه‌ی خۆیانی پێدهردهكهن!. یا له‌گه‌ڵ لێدانی ئێران نه‌خشه‌ی سیاسی ناوچه‌كه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و نه‌خشه‌ی جیهانگه‌رایی ئه‌مریكی پراكتیزه ده‌كرێت، كه ده‌بوایه هه‌ر له دوای رووخانی بلۆكی رۆژهه‌ڵاته‌وه ئه‌مریكا جێبه‌جێی بكردبوایه، له هاتنه دی ئه‌و ئه‌گه‌ره كورد ده‌كه‌وێته قۆناغێكی نوێوه‌و ده‌رفه‌تێكی زێڕینی بۆ ده‌ڕه‌خسێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌میشه سه‌ركه‌وتوانی شه‌ڕ ئه‌و نه‌خشه‌یه جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، كه شه‌ڕیان له پێناو كردووه!.له‌دۆخێكی وا ئاڵۆزدا كورد چی بكات باشه؟ راسته‌قینه‌یه‌كی ئێجگار تاڵ هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر كوردیش له ده‌رگای شه‌ڕ نه‌دات، به داخه‌وه شه‌ڕ له ده‌رگای كورد ده‌دات، بێدهستی كوردیش، به هۆی پێگه‌ی جیۆپۆله‌تیكی كوردستانه‌وه، كوردستان وه‌كو قۆناغی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی ده‌بێته گۆڕه‌پانی سه‌ره‌كی ئه‌م شه‌ڕه، بۆیه ده‌بێت له‌سه‌ر چه‌ند ئاستێكدا خۆی بۆ ئاماده بكات. له‌سه‌ر ئاستی سه‌ربازی نابێت كورد بچێته پاڵ هیچ لایه‌نێكه‌وه تا ئه‌و كاته‌ی شه‌ڕه‌كه له قۆناغه‌كانی كۆتایی نزیك ده‌بێته‌وه‌و ئاسۆی لایه‌نی سه‌ركه‌وتوو به‌دیار ده‌كه‌وێت، ئه‌و كاته ده‌توانێت باشتر بڕیار بدات. بۆئه‌وه‌ی له لایه‌ك خۆی له مالوێرانی و قوربانی بوون بپارێزێت، له لایه‌كی تر بتوانێت ده‌رفه‌ته‌كه بقۆزیتهوهو له ده‌ستی نه‌دات، له هه‌موو حالهتهكاندا ده‌بێت كورد ره‌چاوی ئه‌وه بكات، كه نابێت خۆی بكاته دوژمنی هه‌موو گه‌لانی ناوچه‌كه‌و بیانووی ئه‌وه‌یان بداته ده‌ست، كه له بچووكترین ده‌رفه‌تدا جینۆسایدی بكه‌ن، چونكه تاوه‌ك ئێستا رووی نهێنی هاوسه‌نگی هیزه‌كان دیارنیه‌و نابێت شه‌ڕی راگه‌یاندن و ده‌روونی وای لێبكات خوێندنه‌وه‌ی هه‌ڵه بۆ تواناكانی لایه‌نه ركابه‌ره‌كان بكات و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه بڕیار بدات!. قۆناغه‌كه زۆر له‌وه مه‌ترسیداتره، كه بیری لیدهكرێتهوه ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی زۆر كاره‌سات ئامێزتر ده‌بێت. ده‌بێت كورد له‌و قۆناغه‌دا زیاتر بایه‌خ به خۆریكخستنهوهی ناوماڵی خۆی و خۆ ئاماده‌كردن بۆ ئه‌گه‌رو پێشهاته‌كان بدات، تاوه‌كو له‌گه‌ڵ به ده‌ركه‌وتنی ئاسۆی ئه‌نجامی ئه‌و ململانێیه جیهانیه بتوانێت به شێوه‌یه‌كی سیسته‌ماتیك و كارامه تواناكانی خۆی بخاته گه‌ڕ، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه هه‌مان سیناریۆی دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهان دووباره ببێته‌وه و كوردستان بۆ جارێكی تر و به شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیدارتر دابه‌شبكرێته‌وه. بزاڤی كوردیش وه‌كو دوای ئه‌و جه‌نگه به شپرزه‌یی و به په‌رته‌وازه‌یی ده‌ست پێبكاته‌وه، ئه‌گه‌ر بوار بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌وڵێكی له‌م جۆره بمێنێت!!!.