بلادمێر پۆتن و رەجەب تەیب ئەردوگان پێکەوە پرۆژەی تورکش ستێرم دەکەنەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 229 جار بینراوە

ستاندەر

بەئامادەبوونی سەرۆکی روسیا”بلادمێر پۆتن” و “رەجەب تەیب ئەردوگان” سەرۆکی تورکیا، پرۆژەی ستراتیجی بۆڕی گواستنەوەی گازی سروشتی” تورکش ستێرم” کرایەوە، پرۆژەی تورکش ستێرم پرۆژەیەکی ستراتیجی نێوان تورکیا و روسیایە تایبەتە بەگواستنەوەی گازی سروشتی لەروسیاوە بۆ وڵاتانی ئەوروپا لەڕیگەی بۆڕیەوە، کەدرێژی بۆڕیەکە ١٨٠٠کم دەبێت و گازی سروشتی  سروشتی لەروسیاوە دەگوازێتەوە بۆ وڵاتانی ئەوروپا.

لەڕێوڕسمی کردنەوەی پرۆژەکەدا هەریەک لەبلادمێر پۆتن و رەجەب تەیب ئەردوگان قسەیان لەسەر گرینگی پرۆژەکە کرد، لەلای خۆیەوە بلادمێر پۆتن گوتی: پرۆژەی ستراتیجی تورکش ستێرم پڕۆژەیەکی زۆر گرینگە بۆ ناوچەکە کەوا کێشەی وزەی زۆر وڵات چارەسەر دەکات.

هەر لەمیانەی ڕێوڕسمی کردنەوەی پرۆژەکەدا رەجەب تەیب ئەردوگانیش گوتی: تورکیا وێستگەیەکی گرینگە بۆ هەنارەدەکردنی غازی سروشتی، ئەردوگان گوتیشی: بۆڕی غازی سورشتی تورکش ستێرم لەتوانایدا هەیە ٣١ ملیارد مەتر سێجا گازی سروشتی بگوازێتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.