ئێران :لە ڕێگای باڵیۆزخانەی سویسراوە لە تاران ئەمریکامان لە هێرشەکەی دوێنێ شەو ئاگەدارکردۆتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 269 جار بینراوە

ستاندەر

وەزیرى دەرەوەى ئێران ڕایدەگەیەنێت،لە ڕێگای باڵیۆزخانەی سویسراوە لە تاران ئەمریکامان لە هێرشەکەی دوێنێ شەو ئاگەدارکردۆتەوە.

محەمەد جەواد زەریف وەزیرى دەرەوەى ئێران ڕاشدەگەیەنێت، ئێمە هەنگاوێکى شەرعیمان ناوە، تاکە تۆڵەش چوونە دەرەوەى ئەمریکایە لەناوچەکە.

ئەمە لەکاتێکدایە ڕۆژنامەى (ئیندیپێندت عەرەبییە) ئاشکرایکردبوو،کە ئێران و ئەمریکا لە ڕێگای وڵاتێکی ئەوروپی ڕێککەوتنێکیان کردبوو کە پێش هێرشەکەی ئیران بۆ سەر بنکە سەربازیەکانی ئەمریکا لە عێراق سەربازە ئەمریکییەکان بنکەکە چۆڵ بکەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.