بەپەلە: ئەمریکا هێزەکانی لەکوەیت دەکشێنێتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 220 جار بینراوە

ستاندەر

وەزیری بەرگری کوەیت بەمیدیای فەرمی وڵاتەکەی راگەیاندووە: لەماوەی سێ رۆژی داهاتودا هێزەکانی ئەمریکا لەوڵاتەکەیدا دەکشێنەوە، وەزیری بەرگری کوەیت ئاشکراشی دەکات کەوا پەیامێکیان لەسەربازگەی عریفجان پێگەیشتووە لەبارەى کشانەوەى هێزەکانى ئەمریکا لەماوەى سێ ڕۆژدا. وەزیری بەرگری کوەیت دەشڵێت: بریاری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەکوەیت بڕیارێکی کت وپڕ بووە کە لەلایەن پنتاگۆنەوە دەرکراوە.

شایەنی باسە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەکاتێکدایە بەرەبەیانی ئەمڕۆ سوپای پاسدارانی ئێران ١٥ موشەکی بالاستیکیان ئاڕاستەی بنکەی سەربازیەکانی ئەمریکا کرد لەعێراق و هەرێمی کوردستاندا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.