وەزیری دەرەوەی تورکیا بەسەردانێکی بەپەلە بەیانی دەگاتە عێراق

لەلایەن ستاندار Posted on 241 جار بینراوە

ستاندەر

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لەبەیانامەیەکدا رایگەیاندووە: بەیانی رۆژی پێنجشەمە وەزیری دەرەوەی تورکیا “مەولود چاوشئۆغلۆ” بەسەردانێکی بەپەلە دەگاتە عێراق و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق کۆدەبێتەوە، لەبەیانامەکەی وەزارەتی دەرەوەی تورکیادا هاتووە: وەڵامدانەوەی ئێران بۆ ئەمریکا لەڕێگەی هێرشکردنە سەربنکەکانی ئەو وڵاتە لەعێراقدا، مەولود چاوشئۆغلۆی ناچارکردووە بەیانی بەپەلە سەردانی عێراق بکات.

سەردانەکەی مەولود چاوشئۆغلۆ لەکاتێکدایە بەرەبەیانی ئەمڕۆ سوپای پاسدارانی ئێران لەرێگەی ١٥ موشەکی بالاستیکی هێرشی کردەسەربنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لەعێراق و هەرێمی کوردستان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.