ستاندەر
عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆكی حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق ڕایگه‌یاند، ئه‌م قه‌یرانه مه‌ترسیداره ناوچه‌كه و جیهان ده‌خاته به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی جه‌نگێكی وێرانكه‌ر. داواشده‌كات هه‌مووان دان به‌خۆیاندا بگرن و زمانی عه‌قڵ و ڕێزگرتن له یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ڕێزگرتن له عێراق سه‌روه‌ر بێت. گوتیشی: لە دره‌نگانی شه‌وی رابردودا په‌یامێكی زاره‌كی له‌لایه‌ن ئێران بە ئێمە دراوه و ئاگاداریان كردوه‌ته‌وه، كه بەرسڤی ئێران بۆ كوشتنی قاسم سوله‌یمانی ده‌ستیپێكردوه، یان كه‌مێكی دیكه ده‌ستپێده‌كات. دوای ئه‌و په‌یامه‌ی ئێران، هێزه عیراقییه‌كانیان ئاگاداركردۆته‌وه بۆ ئه‌نجامدانی كاری پێویست و هیچ زیانێكیش به هێزه عیراقییه‌كان نه‌گه‌یشتوه.