رێبەری باڵای شۆڕشی ئێران داواى کۆتایی بوونى ئەمریكا دەکات لە ناوچەکە

لەلایەن ستاندار Posted on 218 جار بینراوە

ستاندەر

رێبەری باڵای شۆڕشی ئێران، عەلی خامنەیی رایگەیاند: تەنها زللـەیەك لە ئەمریكا دراوە و بابەتی تۆڵەكردنەوەی كوشتنی قاسم سولەیمانی شتێكی ترە. “لافاوەکەى” شەوی ڕابردوو سوپای پاسداران بۆسەر ئەمریکا بەس نییە و دەبێت هەرچی زوو ئەمریکییەکان ناوچەکە بەجێبهێڵن.گوتیشی: پێویستە بوونی ئەمریكا لەناوچەكەدا كۆتایی پێبهێنرێت و گەلانی ناوچەكەش بوونی ئەمریكا رەتدەكەنەوە، چونكە سەرچاوەی گەندەڵییە و وەڵامی ئێرانیش بۆ كوشتنی سولەیمانی تەنها لە رووی سەربازییەوە نابێت. ئاماژەى بەوەش دا  هێرشە موشەکییەکەیان بۆ سەر بنکەکانی هاوپەیمانان لە عێراق سەرکەوتو بوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.