پەڕلەمانتارانی کوردستان پێشنیارى خانەنشیبوونیان بۆ خۆیان کردووە!!!

لەلایەن ستاندار Posted on 262 جار بینراوە

ستاندەر

زیاتر لەسێ سەدو حەفتاو پێنج پەرلەمانتاری هەر پێنج خولەكەی پەرلەمانی كوردستان خانەشینی نایانگرێتەوە، كە كۆی موچەكانیان لەمانگێدا دەكاتە یەك ملیارو دووسەد ملیۆن دینار.

بەڵام بەپێی زانیارییەکان، پەرلەمانتاران لەكۆبوونەوەی لیژنەی دارایی پێشنیازی ئەوەیان بۆ حكومەت كردووە خانەشنی بكرێن.

سەرچاوەیەكیش لەحكومەت رایگەیاند: بۆ پەرلەمان عەیبەیەكی گەورەیە پێشنیازی لەم شێوەیە بۆ بەرژەوەندی خۆیان دەكەن.

هەروەها پەرلەمانتارێكی پەرلەمانی كوردستان، رایگەیاند “لەكۆبوونەوەی لیژنەی  دارایی ئەو پەرلەمانتارانەی بەپێی پڕۆژەكەی حكومەت خانەنشینی نایانگرێتەوە، پێشنیازی ئەوەیان كردووە، بە لە%40ی موچەی ئێستای پەرلەمانتاری خانەنشین بكرێن.

بەپێی پڕۆژەكەی حكومەت، كە بۆ پەرلەمانی ناردووە، دەبێت تەمەنی پەرلەمانتار لە 45 ساڵ كەمترنەبێت، هەروەها 15ساڵیش خزمەتی هەبێت ئینجا خانەنشینی دەیگرێتەوە.

هەر بەپێی زانیارییەکان، پڕۆژەكەی حكومەت بێت 75پ ەرلەمانتاری ئەو خولە خانەشنین نایانگرێتەوە، هەروەها لەهەر چوار خولی رابردووش نزیكەی سێ سەد پەرلەمانتار خانەنشین نایانگرێـتەوە لەگەڵ حەفتاو پێنجی ئەم خولە كۆی ئەو پەرلەمانتارانەی خانەشنینی نایانگرێتەوە دەكاتە سێ سەد و حەفتاو پێنج پەرلەمانتار.

پەرلەمانتارەكەی پەرلەمانی كوردستان ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو پەرلەمانتارانەی لە لیژنەی دارایی كۆبوونەتەوە سەرجەمیان ئەو پەرلەمانتارانەن خانەشین نایانگرێـتەوە، بۆیە پێشنیارێكی زۆر عەیبەیان كردووە ئەویش ئەوەیە پێشنیاریان كردووە، ئەو پەرلەمانتارانەی خانەشنینی  نایانگرێتەوە، بە لە %40ی موچەكانیان خانەنشین بكرێت دەكاتە سێ ملیۆن و دووسەد هەزار بۆ هەر پەرلەمانتارێك واتە كۆی 75 پەرلەمانتارەكەی ئەم خولە مانگانە دووسەدو چل ملیۆن دینار موچەی خانەشنینی دەبەن، هەروەها سێ سەد پەرلەمانتاری چوار خولی رابردووش بەپێی پڕۆژەكەی حكومەت خانەنشنینی نایانگرێتەوە دەكاتە سێ سەدو حەفتاو پێنج پەرلەمانتار ئەگەر بێت و جارانی سێ ملیۆن و دوو سەد هەزار دینارەكە بكەین مانگانە دەكاتە یەك ملیارو دووسەد ملیۆن دینار.

هەروەها سەرچاوەیەك لەحكومەتی هەرێم ، كە نەیویست ناوی بهێنرێت، گوتی: بەپێی پڕۆژەكەی ئێمە لەحكومەت لەكۆی پێنج خولی پەرلەمان 375 پەرلەمانتار خانەشنین نایانگرێتەوە، بەم پێیەش مانگانە یەك ملیارو دووسەد ملیۆن دینار بۆ حكومەتی هەرێم دەگەڕێتەوە، بەڵام سەیرە پەرلەمانتاران لەبری ئەوەی لەگەڵ نەهێشتنی خانەنشین پەرلەمانتاریدابن پێشنیازی لەم شێوەیە بۆ خۆیان دەكەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.