ستاندەر
ئەبوبەکر هەڵەدنی پەڕلەمانتاری یەکگرتوو لە پەڕلەمانی کوردستان لە هەڤپەیڤینێکیدا لەگەڵ ڕووداو باسی کۆنگرەی ئەو دوایەی حزبەکەی دەکات و دەڵێت “به‌بڕوای من یەکگرتوو بەو کۆنگرەیە نوێ نه‌بووه‌ته‌وه، چونكه ناوه‌كه‌ی هه‌ر وه‌كو خۆیه‌تی و ئه‌مینداری گشتی و سه‌ركردایه‌تی به‌شێكی هه‌ر وه‌ك خۆیه‌تی و په‌یڕه‌و و پڕۆگرامه‌كه‌ی هه‌روه‌ك خۆیه‌تی، ناكرێ حیزبێك دواى 25 ساڵ به‌هه‌مان میكانیزم و میتۆدی چاره‌كه سه‌ده‌یه‌ك له‌مه‌وپێش ئیش بكات”.
ناوبراو پاشان باسی لەوانە کردووە کە ڕێگرن لەوەی یەکگرتوو نوێبێتەوەو وتویەتی “ئه‌وانه‌ی رێگرن، ئه‌وانه‌ن كه خوویان گرتووه به فۆرمێكی ته‌قلیدییه‌وه و ئه‌وانه‌ن كه له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان ده‌ترسن. به سه‌دان گه‌نجمان تێدایه توانایان زۆر له‌و سه‌ركردانه زیاتره كه له سه‌ره‌تای ئه‌م كاروانه‌وه شانیان داوه‌ته‌به‌ر”.