فەرهاد عەونی سێ كتێبی نوێی بڵاوكردەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 299 جار بینراوە

ستاندەر

لە مەراسیمێكدا رۆژی پێنج شەممە له هەولێر بە ئامادەبونی ژمارەیەكی بەرچاو لە نوسەران و رۆشنبیران، فەرهاد عەونی  نوسەر و رۆژنامەنووس سێ كتێبی نوێی بە خوێنەرانی ناساند.

كتێبەكان بریتی بوون لە ( سی و شەش نامە و چەند كەسایەتیەك، لە هەگبەمدا، لەگەڵ ڕووداوەكاندا) كە هەرسێكیان بیرەوەری و گێرانەوەی ئەو ڕووداو و كەسایەتیانەیە كە نوسەر لە دوای ساڵی ناوەراستی سەدەی رابردوو لەگەڵیاندا ژیاوە.

فەرهاد عەونی لە مەراسیمەكە رایگەیاند  نەریتێكی تایبەت بە خۆی لە گەیاندنی پەیامەكەی پەیڕەو كردووە،  كە  كتێبەكانی لە سەر ئەركی خۆی چاپ دەكات، پاشان بۆ هەموو شارەكانی كوردستان (لە زاخۆوە تا خانەقین) دەچێت، بۆ ئەوەی بە دیداری خوێنەرانی شاد بێت، هەمیش تازەترین بەرهەمەكانی خۆی پێشكەشیان بكات.

فەرهاد عەونی کوڕی شاعیری ناوداری کورد  “عەونی” یە، لە ساڵی ١٩٤٦ لە شاری کۆیە لەدایکبووە.

No photo description available.

Image may contain: 2 people, people sitting and indoor

 

5 Attachments

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.