چەند ڕۆژێک پێش ئێستا فڕۆكەیەکی ئۆكرانی لە تارانی پایتەختی ئێران كەوتە خوارەوەو بەهۆیەوە نزیکەی ١٨٠ هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستدا ،لە سەرەتادا حکومەتی ئێران ڕایگەیاند هۆکاری کەوتنە خوارەوەی فرۆکە ئۆکرانیەکە بەهۆی کێشەئەک بووە لە بزوێنەری فرۆکەکە،
دواتر ئاژانسی رۆیتهرز لهزاری بەرپرسێکی كۆماری ئیسلامی ئێران بڵاویكردهوه، لێکۆڵینەوه له کەوتنە خوارەوەی فڕۆکە ئۆکرانییەکە دوو ساڵی پێدەچێت، تهنها دابەزاندنی زانیارییەکانی ناو دوو سندوقە ڕەشەکەی فڕۆکەکە پێدەچێت مانگێک یاخود دوو مانگ بخایەنێت،
هەریەکە لە وڵاتانی ئوکرانیا و کەنەدا کە زۆرترین ئەو قوربانیانەی ناو فرۆکەکە کەنەدی بوون ڕایانگەیاند،زانیاری هەواڵگیریمان هەیە کە فرۆکەکە بە موشەک لە ئاسمانەوە خراوەتە خوارەوە،
ئەمرۆ بەیانی تەلەڤزیۆنی فەرمی ئێران، لە زاری سەرچاوەیەكی باڵای سەربازییەوە ئاشكرای كرد، كەوتنەخوارەوەی فڕۆكە ئۆکرانیەکە بەهۆی موشەکەوە بووە،
تەلەفزیۆنەكە راشیگەیاند، ئەو فڕۆكەیە لەئاسمانەوە چووەتە ناوچەیەكی سەربازی هەستیارو بەو هۆیەشەوە خراوەتە خوارەوە.