دروست بوونی هەرێمی نوێ لە عێراق

لەلایەن ستاندار Posted on 300 جار بینراوە

دەریا محمد – یاساناس

دوابەدوای گۆرانکاریە سیاسیەکان و زیاتربوونی گرژیەکانی ئەمریکاو ئێران لەناوچەکەو یەکلایی کردنەوەی ململانێیە سەربازی و سیاسیەکانیان لە خاکی عێراقدا و دەستێوەردانەکانی وڵاتانی نێودەوڵەتی و هەرێمی لە کاروباری عێراقدا هاوکات لەگەڵ ئەوەشدا زیاتر تۆخ بوونەوەی ململانێی سونەو شیعەکانیشی لێکەوتۆتەوە .

لەگەڵ تێپەربونی گۆرانکاریەکان بەخێرایی بەشێکی زۆری سونەکان داواکاریەکی لەمێژینەی خۆیان زیندوو کردۆتەوە ئەویش داواکاری بە هەرێم بوونی پارێزگا سونەنشەنەکانە .
ئەوان داوای هەرێمێکی سەربەخۆ دەکەن تا بۆخۆیان حوکمی خۆیان بکەن هاوشێوەی هەرێمی کوردستان پەرلەمان و حکومەت و دەسەڵاتی دادوەری خۆیان هەبێت .
کورد هەر زوو ئەوکات پشگیری دروستکردنی هەرێمێکی بۆ سونەکان کرد ،ئەوەش بۆ چەسپاندن و جێگیرکردنی زیاتری پایەی هەرێمی کوردستان وەک هەرێمێکی فیدڕاڵ لە کۆماری عێراقدا .

لە دەستوری عێراقی ساڵی (۲۰۰٥) لە ماددەی( ۱۱۷) داننراوە بە هەرێمی کوردستان وەک هەرێمێکی فەرمی لە عێراقی فیدراڵدا ، وە دەستور دانی ناوە بە حکومەت و پەرلەمان و دەسەڵاتی دادوەری هەرێمی کوردستان وە رێگەی پێداوە ئاڵای خۆی هەبێت و دەستوری خۆشی هەبێت بەمەرجێک دەستورەکەی پێچەوانەی دەستوری ناوەند نەبێ .

لەدەستورو یاسا کارپێکراوەکانیشدا رێگە دراوە بە دروست بوونی هەرێمی نوێ بەڵام بە کۆمەڵێ رێوشوێنی یاسایی ، لە ماددەی (۱۱۹ ) رێگەدراوە بە پارێزگایەک یان چەند پارێزگایەک هەڵسن بە پێک هێنانی هەرێمێک بۆخۆیان لەرێگەی ریفراندۆمەوە بەو شێوەیەی خوارەوە
۱- داواکاری دروست بوونی هەرێمێک دەبێ لەلایەن سێ بەشی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگاکە بکرێ .
۲-لەسەر داواکاری یەک لەسەر دەی دەنگدەرانی پارێزگایەک کە دەیانەوێ ببنە هەرێم بکرێ .
دەبێ داواکاری پێک هێنانی هەرێمەکە پێشکەشی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بکرێ ، ئەنجومەنی وەزیران دەتوانێ رەزامەندی لەسەر بدات (واتە ئەنجومەنی وەزیران اجبار ناکرێ کە دەبێ رەزامەندی بدات اختیاریە دەتوانێ رەزامەندی بدات دەتوانێ رەتی بکاتەوە ) ئەوەش بەپێی یاسای (اجرائاتەکانی پێکهێنانی هەرێمی نوێ ژمارە ۱۳ی ساڵی ۲۰۰٨)
ئەگەر ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی دا ئەوا دەخرێتە ریفراندۆمەوە لە پارێزگاکە ،ئەگەر زۆرینەی دەنگی دەنگدەرانی بەدەستهێنا ئەوا سەرکەوت و دەبێ و هەرێمەکە دروستدەبێت و هەموو ئەو ماف و ئەرکانەی دەبێت کە بەپێی دەستور بۆ هەرێمەکان دیاریکراوە .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.