بزانە لە کۆبونەوەکەى ئەمڕۆی یەکێتى چەند کەس ئامادەبوونە و دەیانەوێت چی بکەن؟

لەلایەن ستاندار Posted on 207 جار بینراوە

ستاندەر

لە کۆبونەوەکەى ئەمڕۆ یەکێتیدا هەریەکە لە: مەلا بەختیار – عومەر فەتاح – حاكم قادر  – عەدنان موفتی – ئەرسەلان باییز  و دلێر سەید مەجید ئامادەبون وە هەریەکە لە هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و جەعفەر شێخ مستەفا ئامادەى کۆبونەوەکەى مەکتەب سیاسی نەبون. وا دیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەكانی یەكێتی لە بارەگا و شوێنی كۆبونەوەكانی مەكتەب سیاسی پێشووترى ئەو حیزبە كۆبونەوە. دەیانەوێت بارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتی بكەنە بارەگای خۆیان و خۆشیان، وەك مەرجەعی باڵای سیاسی و بڕیاردانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بیدەنە قەڵەم.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.