عادل عەبدولمەهدی بەفڕۆکەیەکی سەربازی گەیشتە هەولێر

لەلایەن ستاندار Posted on 184 جار بینراوە

ستاندەر

کەمێک لەمەوبەر “عادل عەبدولمەهدی” سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق بەفڕۆکەیەکی سەربازی گەیشتە فڕۆکەخانەی هەولێری نێودەوڵەتی و لەلایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازی لێکرا، بەپێی زانیارییەکان عادل عەبدولمەهدی لەگەڵ بەپرسانی باڵای پارتی و حکومەتی هەرێم کۆدەبێتەوە و بڕیاریشە سەردانی سلێمانیش بکات، پێشتر ستاندەر لەهەوڵێکیدا هۆکاری سەردانەکەی سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری عێراقی ئاشکرا کردبوو، کەوا ناوبراو بۆئەوە سەردانی هەرێمی کردووە بۆئەوەی پاڵپشتی لایەنە کوردییەکان بەدەست بهێنێت بۆ دوبارە خۆکاندیدکردنەوەی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی کاتی عێراق. ئەمەش لە کاتێکدایە بەپێی دەستوری عێراق هەر بەرپرسێکی لە کاتی دەستلەکارکێشانەوەی لە پۆستێکی حکومی لەم خولەی پەرلەمان مافی دوبارە خۆ کاندیدکردنەوەی نیە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.