جوگرافیای شەر

لەلایەن ستاندار Posted on 764 جار بینراوە

نه‌ژاد ڕه‌سول

جوگرافیای شەر
(نەخشەی دەرامەت ) کان!
بۆ تێگەیشتن لە بارودۆخی جیهان و ئایندەی مرۆڤایەتی دەبێت خوێندنەوەیەک دروست و وورد بۆ جوگرافیای سیاسی بکرێت لە خستنە رووی بابەتی زانیاری تایبەت بە دەرامەت و سروشتی ناوچەکان و چۆن کاریگەریان لەسەر ژیانی ئینسانەکان دەبێت ْ
دەرامەتەکان لەلایەن دەولەت بەکار دەهێنرێن بۆ بەجێهێنانی ئامانجە ستراتیجیە حوکمرانی کردنەکان بۆ خۆشگوزەرانی و پاراستنی ئینسانەکان هەموو ئەمانەش لە چوارچێوەی شوێنی جوگرافیای و قەبارەی دەولەت و شێوەکەی وەک ستراتیجیەتێک بۆ خۆپاراستن و گەشەکردن ٫بۆیە جوگرافیای شەر نەخشەی ئەوولاتانەی کەبەدرێژای تەمەنی شارستانیەت و ناوچەکانیان روو بەرووی داگیرکاری و پاوانخوازی و مڵملانێ و دەستەمۆبوون و دوواکەوتووی وهەژاری دەبنەوە !
لێرەوە مرۆڤایەتی کۆمەلێک شەری جوگرافیای دەرامەتەکانی بەخۆ بینیووە کە هەندێکیان کاولکاری بوون لەسەرەتا دا ٫نەخشەی شەرەکان کشتوکالی بوون گەر بەووردی شەرەکان هەلسەنگاندنی بۆ بکرێت ٫بەگەرانەوە بۆ جەنگی جیهانی دووەم سیاسەت بوو بەنەخشەیەکی فراوانی ئابووی و هێزی ئابووری و ئاسایشی دەولەت تاسەدەی ۲۱ نەخشەی جوگرفیایی شەرەکان لەسەر دەرامەتەکانی دونیا و جیهانی سێیەم زۆر بەر فراوانتر بوو دوژمنکاری و جیاکاری لەنێوان رەگەزو نەخشەی نەتەوە و سیستەمە ئابووریەکان کێ برکێی سیاسی گەیشتە ئاستی گەشەی وڵاتانی ‌زلهێز و پوکانەوە و داتەپینی ئابووری نەتەوە و لاتانی بچووک ٫سەرەنجام سەرهەلدانی ئاشووب و شەر و دەرکەوتنی دەیان گروپی بچووک لەشێوەی رێکخراوە تیرۆرستیەکان تەنهاگەیشتنیان بە دەرامەتەکان کەپێگەو مانەوەیان بەهێزتردەکات ٫وەک رێکخراوی دەولەتی ئیسلامی داعش بەنوونە !
بەبەرەو پێش چوونی تەکنۆلوجیا
جوگرافیای شەرەکان (نەخشەی دەرامەتەکان)لەسەدەی ۲۱ نەخشەی سیاسی بەشێک لە ولاتانی رۆ ژهەڵاتی ناوەراست و ناوچەکەی لە رووی کردەوە لەسەر ئەرز گۆری ٫هەر بۆیە گۆرانکاری لەنەخشەی ۱۰۰سالەی رابردوو لەسەر بنەمای دەرامەتەکان دەبێت نەک خواستی نەتەوەکان ( ئاو ٫ووزە ٫خۆراک )ْبەمەش سەرەکیترین بابەتی جوگرافیای شەر و نەخشەی شەرەکان دەبن لەنێوان نەتەوەکان نێو ئەو ڵاتانی لە نەخشەی پاش جەنگی جیهانی دووەم پێکهێنرابوونْ !
بۆیە زلهێزەکانی و زلهێزە ئقلیمیەکان بەردەووام بەدوای بەرژەوەندی دابینکردنی ئاسایشی نەتەوەکانیان دەبن بۆ نەخشەی دەست بەسەر داگرتنی دەرامەتە زندووەکان لە دەرەوەی نەخشەی سیاسی وڵاتەکانیان تا دەگاتە ئاستی رێکەوتن و نانەوەی ئاشووبی کۆمەلایەتی و سیاسی و فکری و دارمانی ئابووری نەتەوە و ولاتانی بچووک ئەمانەش هۆکارێک دەبن بۆ دروست بوونی نەخشەی برسیەتی و دوواکەووتی و بێ کاری ( ئێراق )بەنموونە ْ
ناوچەی میزۆپۆتامیا و هلالی زێرین لە مێژووی سیاسی دا زۆرترین و بەرفراوانترین جوگرافیای شەرەکانی بەرکەوتووە بەهۆی بوونی لەسەر نەخشەی دەرامەتەکان بۆیە ناوچەکە بە کوانوی مەرگ بۆ ئینسانەکانی وێنا دەکرێت ٫کوردستان لەم جوگرافیایەدا کە نەخشەی غازی سروشتی و خوێنی شەیتان یان خوێنی رەش بۆتە هۆی ئەوەی رەووشی نەتەوەی کورد و مەسەلەی کوردی گۆری بەسەنتەری ئەو پرگالەی کەبەنەخشەیەکی سیاسی نوێی دەربکەوێت کە پێم وایە نەخشەیەکی ئابووری دەبێت تا ئایندەیەکی نزیک وەک ئاماژەیەک بۆ هێزی تەکنەلۆژیای ولاتانی زلهێز و هەرێمایەتیەکان هەمان نەخشەی دەرامەت و جوگرافیای شەری دەبێت بەتابەت دوای پرۆژەی غازی تورکی رووسی بەمەش قۆناغێکی نوێ لەناوچەکە دەگوزەرێْ۰بەخستنە رووی ناوچەکان دەکرێ بلێین :
لە داهاتوودا و لەژێر رۆشنایی جوگرافیای شەرکاندا ناوچەی کەندا و دەریای قەزووین و کۆنغۆی دیموکراتی کە زائیری کۆن بوو بەهۆی نەخشەی بوونی دەرامەت لەشێوەی کێلگەی زێر ٫هەروها کێلگەی ئەلماس لە سیرالیۆن جوگرافیای شەرەکانی مەزنتر دەکات ٫جوگرافیا و نەخشەی دەرامەتی ئاو دووبارە میسر و سودان و لیبیای خستە ناو نەخشەیەکی سیاسی و جیو ستراتیجی نوێ !
هەموو ئەمانەش بە دوبارە گەرانەوەی جەنگی زلهێزەکان لە رێگای بیرۆکەی دەست بەسەراگرتنی دەرامەتی ئابووری ولاتان بۆ پاراستنی شورای ئاسایشی نەتەوەی و لاتانیان و سەرپەرشتی کردنی بیرۆکەی داهێنانە تکنولۆجیای پێشکەوتوو بۆ دوبارە دارشتنەوەی بەرژوەندیەکانیان لەسەر بنەمای نەخشەی دەرامەتەکان..

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.