وردەکاری خستنە خوارەوەی فرۆکە ئۆکرانیەکە لە تاران

لەلایەن ستاندار Posted on 250 جار بینراوە

چەند ڕۆژێک پێش ئێستا فڕۆكەیەکی ئۆكرانی لە تارانی پایتەختی ئێران كەوتە خوارەوەو بەهۆیەوە نزیکەی ١٨٠ هاوڵاتی مەدەنی   گیانیان لەدەستدا ،لە سەرەتادا حکومەتی ئێران ڕایگەیاند هۆکاری کەوتنە خوارەوەی فرۆکە ئۆکرانیەکە بەهۆی کێشەئەک بووە لە بزوێنەری فرۆکەکە،

دواتر ئاژانسی رۆیته‌رز له‌زاری بەرپرسێکی كۆماری ئیسلامی ئێران بڵاویكرده‌وه‌، لێکۆڵینەوه‌ له‌ کەوتنە خوارەوەی فڕۆکە ئۆکرانییەکە دوو ساڵی پێدەچێت، ته‌نها دابەزاندنی زانیارییەکانی ناو دوو سندوقە ڕەشەکەی فڕۆکەکە پێدەچێت مانگێک یاخود دوو مانگ بخایەنێت،

هەریەکە لە وڵاتانی ئوکرانیا و کەنەدا کە زۆرترین ئەو قوربانیانەی ناو فرۆکەکە کەنەدی بوون ڕایانگەیاند،زانیاری هەواڵگیریمان هەیە کە فرۆکەکە بە موشەک لە ئاسمانەوە خراوەتە خوارەوە،

ئەمرۆ بەیانی تەلەڤزیۆنی فەرمی ئێران، لە زاری سەرچاوەیەكی باڵای سەربازییەوە ئاشكرای كرد، كەوتنەخوارەوەی فڕۆكە ئۆکرانیەکە بەهۆی موشەکەوە بووە،

تەلەفزیۆنەكە راشیگەیاند، ئەو فڕۆكەیە لەئاسمانەوە چووەتە ناوچەیەكی سەربازی هەستیارو بەو هۆیەشەوە خراوەتە خوارەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.