ستاندەر
سكرتێرى جڤاتى نیشتمانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، عەدنان عوسمان لە چاوپێکەوتن لەگەڵ دواڕۆژ ڕایگەیاند، هیچ كه‌سێك مه‌عسوم نییه و حه‌سانه‌ى نییه به‌رامبه‌ر هه‌ر كارێكى گه‌نده‌ڵى كه كردوویه‌تى، داوامان له ده‌سته‌ى نه‌زاهه و خه‌ڵك و دیوانى چاودێریى كردووه هه‌ر به‌رپرسێكى ئێمه دۆسیه‌ى گه‌نده‌ڵیى هه‌یه، هاوكار و پشتیوانیان ده‌بین بۆ لێپێچینه‌وه، وه‌ك حیزبیش لێكۆڵینه‌وه و لێپێچینه‌وه له‌و كه‌سانه ده‌كه‌ین، بۆیه ئه‌وه‌ى له‌ئێستادا یان پێشتر پۆستى هه‌بووه، خۆى پێ ده‌وڵه‌مه‌ند كردووه له‌ناو گۆڕاندا به‌ر نه‌فره‌ت ده‌كه‌وێت و لێپێچینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
دەشڵیت:هه‌ر كه‌سێك به‌ڵگه‌ى هه‌یه له‌سه‌ر هه‌ر كه‌سێكى ئێمه بیخاته به‌رده‌ستى گۆڕان، ئه‌و كاته به‌جددى ئیجرائات به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه ده‌كرێت.