ستاندەر
سەرۆکی فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان لەکۆبوونەوەدان بۆئەنجامدانی ڕێکەوتن لەسەر پرۆژەیاسای چاکسازی، کاوە محمەد پەرلەمانتاری نەوەی بەپێگەی “ناس کوردی” راگەیاندووە: سەرۆکی سەرجەم فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان جگە لەفراکسیۆنی نەوەی نوێ لەکۆبوونەوەدان بۆ ئەنجامدانی رێکەوتن لەسەر ماددەیحەوتەمی پڕۆژە یاسای چاکسازی کە تایبەتە بە خانەنشینی پلە باڵاکان، بۆ ئەوەی بڕیارێک لەو بارەیەوە بدەن. کاوە محمەد گوتیشی، ئەوان وەک فراکسیۆنی نەوەی نوێ بەشداری کۆبوونەوەکەیان نەکردووە، چونکە بڕیاریانداوە بەهیچ شێوەیەک لەسەر ئەو پرسە ڕێکنەکەون و داوا دەکەن خانەنشینی پلە باڵاکان هەڵبوەشێتەوە.