ستاندەر
ڤیان سەبری سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت كوردستان بەشێكە لە عێراق و لە ئێستادا كورد هیچ نیەتێكی جیابونەوەی لە عێراق نیە. ناوبراو لە دیدارێكی كەناڵی دیجلە راشیگەیاندوە عێراق قوڵایی ستراتیژی ئێمەیە و عێراقێكی ئاراممان دەوێ.
جێی باسە ئەو لێدوانە لەكاتێكدایە بەشێك لە چاودێران ئێستا بەكاتی گونجاو دەزانن بۆ بیركردنەوە لە جیابونەوە لەعێراق، لەكاتی ریفراندۆمیش تیلەسۆن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بەلێنی بەكورد دابوو ئەگەر لەماوەی دوو ساڵ كێشەكانی كورد لە عێراق چارەسەر نەكرێت پشتیوانی هەرێم دەكەن بۆ بریاردان لەسەر مافی چارەنووس، ئێستاش دوو ساڵ تێپەریوە دەكرا سوود لەو بەلێنە وەربگرێت، بەڵام چاودێران پێیان وایە ئەو هێزانەی كە پشتیوانی ریفراندۆم بوون ئێستا پاشەكشەیەكی گەورەیان كردوە و پەیوەستن بە یەك پارچەیی عێراق.