ئەندامێكی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان: فراكسیۆنی گۆڕان پشتی لە نامەكەی كاك نەوشیروان كردووە

لەلایەن ستاندار Posted on 311 جار بینراوە

ستاندەر

عەبدولرەحمان موهەندیس ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان و سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر لە وتارێك بەناونیشانی كوا نامەكەی كاك نەوشیروان رایگەیاندووە “کاک نەوشێروان بۆیە بزووتنەوەی گۆڕانی دروست کرد، کە جیاواز بێت لە هەردوو حیزبی دەسەلاتدار، لەسەر ئەو ئەساسە لە سالی (2012) نامەیەکی بۆ فراکسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی كوردستان نووسی، بەلام بەداخەوە لەجیاتی کارپێکردن بە ناوەڕۆکی نامەکە، لەو چەند ڕۆژەی ڕابردوو لە کۆبونەوەکانی ئاشکراو نهێنی ناو پەرلەمانی کوردستان، پشت لە نامەکە کرا”.

دەقی وتارەكە بخوێنەوە:

کوا نامەکەی کاک نەوشێروان؟
کاک نەوشێروان بۆیە بزووتنەوەی گۆڕانی دروست کرد، کە جیاواز بێت لە هەردوو حیزبی دەسەلاتدار، لەسەر ئەو ئەساسە لە سالی (2012) نامەیەکی بۆ فراکسیۆنی گۆڕان نووسی، بەلام بەداخەوە لەجیاتی کارپێکردن بە ناوەڕۆکی نامەکە، لەو چەند ڕۆژەی ڕابردوو لە کۆبونەوەکانی ئاشکراو نهێنی ناو پەرلەمانی کوردستان، پشت لە نامەکە کرا، بەم شێوەی خوارەوە:
نامەکەی ڕەحمەتی داوا دەکات مووچەی پەرلەمانتاران کەم بکرێتەوە تاکو نزیک بێتەوە لە بەرزترین مووچەی فەرمانبەری ئاسایی، بەلام مووچەی پەرلەمانتاران دەستکاری نەکرا و هەر بەبەرزی مایەوە، کە ناعەدالەتی زۆری تێدایە.
نامەکە داوای هەلوەشاندنەوەی خانەنشینی پەرلەمانتاران دەکات بەر لە تەمەنی خانەنشینی خدمەی مەدەنی، واتە پێویستە بەپێی تەمەن و سالانی خزمەت بێت، داوا دەکات ئەوەی وەزیفەی نەبوو بۆ ماوەی یەک سال مووچەی بدرێتێ وەک زەمانەتێک تا کارێک بۆخۆی دەدۆزێتەوە، بەلام ئەوەی دەنگی لەسەر دراوە لەپەرلەمان پێچەوانەیە، جیاکردنەوە و تەفزیلکردنی پەرلەمانتاران لەسەر چینەکانی دیکەی خەلک لەپای چی؟
ڕاسته پڕۆژەکە خالی گرینگ و باشی تێدایە، بەلام ئەوە بەهانە نیە بۆ لادان لە پرەنسیپەکانی برووتنەوەی گۆڕان(نامەکەی کاک نەوشێروان بەشێکی پرەنسیپەکانە)، خۆ پڕۆژەکە هەر تێدەپەڕێت بە دەنگی زۆرینەی پارتی و یەکێتی.
پرسیارەکە ئەوەیە بۆچی نامەکەی ڕەحمەتی کاک نەوشێروان کە بۆ خزمەتی گشتیە، بەقوربانی بەرژەوەندی تایبەت بکرێت؟
ئایا دەزانن زیاتر لە 60% دەنگدەری گۆڕان دەنگیان نەداوە لەدوا هەلبژاردنی پەرلەمانی کوردستان؟
خەلک تێر بووە لە قسەی زل و بریقەدار، خەلک کرداری باش وکاریگەری دەوێت.
ئەگەر وا بڕوات گۆڕان بەخۆیدا نەچێتەوە و ڕیفۆرم نەکات، ئەوە لە هەلبژاردنی داهاتودا باجی زیاتر دەدات.
“عبدالرحمن مهندس”

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.