لەبارەى پڕۆژە یاسای چاکسازى ئەندامێکى لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان ڕوونکردنەوە دەدات

لەلایەن ستاندار Posted on 434 جار بینراوە

ستاندەر

سۆران عومەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان ڕونیکردەوە، ئەو پێشنیارانەی لە كۆبونەوەی پێشتری پەرلەماندا گفتوگۆیان لەسەركرا، ئەگەر هەر پێشنیارێك سێ پەرلەمانتار پشتگیری كردبێت، دەبێت بخرێتە ناو راپۆرتەكەوە بۆئەوەی دەنگی پێبدرێت، لە كۆبونەوەی سبەینێی پەرلەمانیشدا پێشنیارەكان و پرۆژەكە دەخرێنە دەنگدانەوە بۆئەوەی ببێتە یاسا.

لەبارەى پێشبینییان لەسەر دەنگدان بۆ ئەو پێشنیارانەی هەن پێموایە ئەو بۆچونانەی بەرزكردنەوەی كەمترین بڕی موچەی خانەنشینی و بەدیاریكراوی گێڕانەی پاشەكەوتی موچەش دەنگیان پێنەدرێت، هەروەها بەشێكی ئەو پێشنیارانە كە لەپێناو بەرژەوەندی خەڵك و كەمئەندامانە، دەنگیان پێنادرێت و ئەوەی حكومەت ویستویەتی، هەروا دەڕوات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.