پەڕلەمانتارێکى کۆمەڵ چەند نهێنی و ڕیککەوتنى ژێربەژێر ئاشکرا دەکات و بە ڕاشکاویش دەڵێت: لە پەڕلەمانى کوردستان لیژنەى یاسایی کارى نایاسایی دەکات!!!

لەلایەن ستاندار Posted on 348 جار بینراوە

ستاندەر

ڕووپاک ئەحمەد پەڕلەمانتارى کۆمەڵی ئیسلامی ،ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی کوردستان، لە ڕونکردنەوەیەکدا دەڵێت:لیژنه‌ی یاسایی په‌ڕله‌مانی كوردستان خه‌ریكە كاری نایاسایی ده‌كات وخەریکە پرۆژه‌ یاساکە به‌لاڕێدا دەبرێت. بەڕێکەوتنی پارتی و یەکێتی و گۆڕان، بڕگەی موچەى خانەنشینان کە لە ٤٠٠ هەزار کەمتر نەبێت لە پڕۆژە یاسای چاکسازى لابرا.بڕگەیەک لە پرۆژە یاساى چاکسازیدا هەیە، کە مووچەى خانەنشینان لە ٤٠٠ هەزار کەمتر نەبێت، بەڵام بەڕێکەوتنی پارتی و یەکێتی گۆڕان، ئەو بڕگەیە لە پڕۆژە یاسای چاکسازىدا لابراوە، بەبیانووى ئەوەى حکومەت تواناى نییە جێبەجێی بکات.لابردنى ئەو بڕگەیە دەبێت بە رەزامەندى پەرلەمانتاران بێت و ئاماژەش بەوە دەکات کە بە دەنگى ٣٠ پەرلەمانتار ئەو بڕگەیە زیاد کراوە، کەچى بڕگەکە لابراوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.