وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: ئەگەر بێت و عێراق سیستەمی بەرگری ئێس٤٠٠ لەروسیا بکڕێت سزای توندی دەخرێتەسەر

لەلایەن ستاندار Posted on 214 جار بینراوە

ستاندەر

دوای هێرشەموشەکییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆسەربنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لەعێراق و هەرێمی کوردستاندا، ڕوسیا پێشنیاری بۆ حکومەتی عێراق کردووە کەوا سیستەمی بەرگری موشەکی ئێس ٤٠٠ی روسی بکڕێت، بەمەبەستی پارێزگاری کردن لەخاکەکەی، دەربارەی ئەم پرسەش “جودی هود” یاریدەدەری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆکاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست رایگەیاندووە:  لەئەگەری سوربوونی عێراق لەسەر کڕینی ئەم جۆرە سیستەمە لەروسیا، ئەوا بێ دوودڵی عێراق له‌لایه‌ن ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكاوه‌ سزای به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێندرێت.  “جودی هود” دەشڵێت: ئێمە له‌م چوارچێوه‌یەدا ئامۆژگاری كۆمپانیاكانمان كردوه‌، ئه‌و جۆره‌ موشه‌كه‌ به‌ عێراق نه‌فرۆشن.

شایەنی باسە لەئێستادا ئاڕاستەیەک لەناو پەرلەمانتارانی عێراق دروست بووە بەتایبەت لەناوئەو پەرلەمانتارانەی کەواسەر بەفراکسیۆنە شیعەییەکانی نزیک ئێرانن، دەیانەوێت فشار لەحکومەت بکەن بۆئەوەی وڵاتەکەیان ئەم جۆرە سیستەمە بەرگرییە لەڕوسیا بکڕێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.