ڕونکردنەوەیەک سەبارەت بە ئازادکرانی دیلەکانی جەنگی نێوان عێراق ئێران

لەلایەن ستاندار Posted on 461 جار بینراوە

ستاندەر

دوای ئەوەی لە ڕۆژنامەی عەرەبی ” قریش” هەواڵی ئازادکرانی کۆمەڵێک “دیلی جەنگ”ی جەنگی نێوان عێراق و ئێران بڵاوکرایەوە، ماڵپەڕی ستاندەر لەسۆنگەی دڵخۆشی بە ئازادبوونی ئەو دیلانە هەواڵەکەی لای خۆیەوە بڵاوکردەوە، دواتر لەلایەن کۆمیتەی نێونەتەوەیی خاچی سور لە هەرێمی کوردستان پێمان ڕاگەینرا کە ئەو هەواڵە ڕاست نییە و هیچ دیلێک لەڕێگەی ئەوانەوە ئێران تەسلیمی عێراقی نەکردۆتەوە و لای خۆشیانەوە ڕونکردنەوەیەکیان بڵاوکردۆتەوە.

له‌ هه‌واڵه‌كه‌دا ئه‌وه‌ هاتبوو كه‌ دیله‌كان له‌ڕێگه‌ی خاچی سوری نێوده‌وڵه‌تیه‌وه‌ هێنراونه‌ته‌ هه‌ولێر

لینكی ئه‌و هه‌واڵه‌ی له‌ ڕۆژنامه‌ عه‌ره‌بیه‌كه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌

أسماء الأسرى العراقيين الذين أطلقتهم إيران بعد ثلاثين عاماً

دەقی ڕونکردنەوەکەی كۆمیته‌ی خاچی سور:
ئاگادارییەك لە رێکخراوی کۆمیتەی نێونەتەویی خاچی سوورەوە

‎هەتا ئێستا هەندێك له‌ لاپه‌ڕه‌كانی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بەردەوامن له‌ بڵاوکردنەوەی ئەو هەواڵە كه‌ كۆمیته‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی خاچی سوور زانیاری و ناوی دیله‌كانی جه‌نگی عێراق و ئێرانی ده‌ست كه‌وتووه‌ و داوای له‌ خێزانه‌كانیان كردووه‌ كه‌ سه‌ردانی نوسینگه‌كانی كۆمیته‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی خاچی سوور بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی ده‌ستكه‌وتنی زانیاری له‌ سه‌ر خزم و كه‌سه‌ بێسه‌روشوێنه‌كانیان.

‎بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌، ده‌مانه‌وێت ئه‌وه‌ ڕوون بكه‌ینه‌وه‌ كه‌ئه‌م بڵاوكراوانه‌ ڕاست نین و بێ بنه‌مان و كۆمیته‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی خاچی سوور بڵاوی نه‌كردونه‌ته‌وه‌. و ئه‌گه‌ر كۆمیته‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی خاچی سوور هه‌ر شتێك له‌م باره‌یه‌وه‌ بڵاوبكاته‌وه‌ ئه‌وا له‌ پێگه‌ی فه‌رمی خۆی و له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوی ده‌كاته‌وه‌.

‎هه‌روه‌ها شایانی باسه‌ كه‌ دوا گروپی دیله‌كان كه‌ ئاڵوگۆڕكراون له‌ نێوان كۆماری عێراق و كۆماری ئیسلامی ئێران به‌چاودێری كۆمیته‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی خاچی سوور له‌ شوباتی 2003 ئه‌نجامدراوه‌.

‎و له‌ كۆتایی دا كۆمیته‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی خاچی سوور جه‌خت ده‌كاته‌وه‌ كه‌ بابه‌تی دیله‌كانی جه‌نگ له‌نێوان هه‌ردوو لایه‌نی عێراقی و ئێرانی به‌ فه‌رمی له‌ ساڵی 2011 له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌ردوو لاوه‌ داخراوه‌ و هیچ دیلێكیان له‌لا نه‌ماوه‌.

ئەڤین یاسین گوتەبێژی فەرمی کۆمیتەی نێونەتەویی خاچی سوور لە هەرێمی کوردستانی عێراق

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.