مەحمود سەنگاوی:ئەو ئاسایشانەی پارتی کەپێشمەرگەکەی ئێمەیان برد و خنکاندیان هیچیان لە داعشەکان کەمتر نین

لەلایەن ستاندار Posted on 461 جار بینراوە

ستاندەر

بەهۆی گیانلەدەستدانی پێشمەرگەیەکی یەکێتی لە زیندانیی ئاسایشی گشتی هەولێر جارێکیتر کێشە دەکەوێتە نێوان پارتی دیموکرات و یەکێتی نیشتیمانی،

لە نوێرین کاردانەوەشدا مەحمود سەنگاوی ئەندامی ئەنجومەنی گشتی سەرکردایەتی یەکێتی ،هێرشدەکاتە سەر پارتی ،ڕایدەگەیەنێت،بە داخەوە ئێمە بەردەوام لە قوربانیداین داعش پێشمەرگەمان ئەکرێ و سەری ئەبڕێ و پارتیش پێشمەرگەمان ئەگرێ و ئەیخنکێنێ.

هەروەها سەنگاوی دەشڵیت،ئەو ئاسایشانەی پارتی کەپێشمەرگەکەی ئێمەیان برد و خنکاندیان هیچیان لە داعشەکان کەمتر نین و تیرۆرستن، ئەگەر وا نیە ئەبێ بۆمان بسەلمینن کە تاوانبارە، لە کوێی دونیا بووە لە سجندا پێداویستی خۆ خنکاندنی تێدا بێ، ئەگەر وابێ ئەم حکومەتە حکومەتێکی تیرۆرستە.

داواش لە سەرکردایەتی حزبەکەی دەکات  سنورێک بۆ ئەم بێ ڕێزیانە دابنێت ئەگەر قبوڵی بکات ئەوا بازرگانن نەک یەکێتی.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.