سه‌نگه‌ر رسول
له‌په‌راوێزی كه‌یسی هه‌رووتی-دا
مۆراڵی بوون و ئه‌شكه‌نجه‌دان له‌ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆییه‌كاندا؟
چیرۆكی یه‌كه‌م، له حوزه‌یرانی ساڵی 2005 له ئه‌فغانستان، به‌تالیۆنێكی مارێنزی ئه‌مریكی ئۆپراسیۆنێكی نهێنی سه‌ربازی به‌ناوی “ڕێد وینگ” دژ به‌تیرۆریستان له‌رێگه‌ی عه‌ریفێك و سێ مارێنزه‌وه ئه‌نجامده‌دات. له‌كاتی به ئه‌نجام گه‌یاندنی ئۆپراسیۆنه‌كه‌دا، تیمه نهێنییه‌كه‌ی مارێنز رووبه‌رووی سێ شوان ده‌بنه‌وه‌و شوێنه‌كانیان ئاشكرا ده‌بێت و به‌ڵام له‌ده‌رئه‌نجامی گفتوگۆكانی عه‌ریفه‌كه‌و مارێنزه‌كان ده‌گه‌نه ئه‌و بریاره‌ی ناكرێت بۆ پاراستنی خۆیان، له‌به‌ر گریمانه‌ی ئاشكراكردنی شوێنه‌كانیان بۆ تیرۆریستان، ئه‌و شوانه مه‌ده‌نییانه بێ چه‌ك و بێتاوانانه بكوژن، به‌تایبه‌تیش كه یه‌كێكیان منداڵكاره‌و ناگه‌ته ته‌مه‌نی چوارده ساڵ!
ئیدی له‌رێگه‌ی سه‌ربازی عه‌ریفه‌كه‌وه، بریاری ئه‌وه ده‌درێت كه شوانه‌كان نه‌كوژرێن، له‌ده‌ره‌ئه‌نجامدا دوای گرتنه‌به‌ری رێوشوێنه‌كان، شوانه‌كان ده‌گه‌نه‌وه دێیه‌كانیان و چیرۆكی مارێنزه‌كان و هه‌واڵیان دژ ده‌ده‌ن له‌لایه‌ن هێزی تیرۆریسته‌كان و ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه تیمه‌كه‌ی مارێنز ئاشكرا بكرێن و له‌لایه‌ن تیرۆریسته‌كانیشه‌وه له‌ماوه‌یه‌كی كورت دا گه‌مارۆ بدرێن و شه‌ڕ ده‌ست پێده‌كات و هێزی پاڵپشتی ئه‌مریكی له‌رێگه‌ی هه‌لیكۆپته‌ره‌وه ده‌گات و به‌ڵام ده‌رئه‌نجامی ئه‌و بریاره له چوار مارێنزی تیمه‌كه سێیان ده‌كوژرێن و 16 مارێنزی دیكه‌ش به‌هۆی پێكانی هه‌لیكۆپته‌ره‌كه‌یانه‌وه به‌مووشه‌كی تیرۆریستا ده‌مرن.
هه‌رچه‌نده ئه‌م بریاره له‌رووی مۆراڵی مرۆییه‌وه له‌جێی خۆی بوو، به‌ڵام بریاری له‌و شێوه‌یه قوربانی ده‌وێت و ئه‌و بریاره‌ی ئۆپراسیۆنێكی نهێنی سه‌ربازی به‌ناوی “ڕێد وینگ” بۆ پاراستنی ژیانی سێ شوانه‌كه بووه هۆی كوژرانی 19 مارێنز (19 ژیانی مرۆڤی دیكه!)، بۆیه مۆراڵی بوون هه‌رچه‌نده قورسیش بێت ئه‌وا بۆ مرۆڤایه‌تی قورسه خۆ لێ لادانی و یه‌كه‌م وانه‌ش له‌دروستكردنی ئه‌و بریاره قورسانه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ توانای تاكه‌كانی سوپا له‌چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی خاوه‌ن سه‌روه‌ری یاسا؟!
ئه‌گه‌ر بپه‌ڕێینه‌وه بۆ چیرۆكی دووه‌م، هه‌ر له‌چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تی ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بۆ پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، ئه‌وا ده‌بینین له دوای رووداوه‌كانی 11ی سێپتێمبه‌ر، دیك چینی جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئه‌وكات، كۆمه‌ڵێك پێداچوونه‌وه ده‌كات بۆ ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆك و ده‌وڵه‌ت به‌تایبه‌ت له‌چوارچێوه‌ی جه‌نگی دژ به‌تیرۆریستان. یه‌كێك له‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی كه دیك چینی كاری له‌سه‌ر ده‌كات ئه‌ویش دۆزینه‌وه‌ی رێگایه‌كه كه ده‌ستی سی ئای ئه‌ی واڵا بكات بۆ به‌كارهێنانی میتۆده‌كانی ئه‌شكه‌نجه‌دان له‌پێناو وه‌رگرتنی زانیاری له‌تیرۆریستان سه‌باره‌ت به‌كاره تیرۆریستییه‌كانی داهاتوو وهه‌روه‌ها زانیاری له‌باره‌ی تۆره‌كانیان. دوای ساڵانێك ئه‌م كاره له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك سیناتۆری دیموكراته‌كانه‌وه ئاشكرا كرا و به‌پێچه‌وانه‌ی چیرۆكی یه‌كه‌م، ئه‌مجاره سیاسه‌تی ئه‌مریكی رووبه‌رووی چه‌ندین ره‌خنه‌و سه‌رزه‌نشتكردن بوویه‌وه، له‌كاتێكدا دیك چینی و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی ده‌وڵه‌ت، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان ده‌كرد، كه ئه‌م شێوه له‌زیادكردنی میتۆده‌كانی ئه‌شكه‌نجه‌دان بۆته هۆی رێگریكردن له‌چه‌ندین كاری تیرۆریستی و چه‌نده‌ها ژیانیشییان له‌مردن پاراستووه، ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له‌و ئاماژانه‌ی كه ئه‌گه‌ر هه‌ر میتۆدێكیش به‌كارهاتبێت و ئه‌گه‌ر دژ به‌مرۆڤایه‌تیش بێت ئه‌وا له‌هیچ و خۆرایی نییه‌و به‌ڵكو له‌به‌رامبه‌ردا بنه‌مایه‌كی مۆراڵی ریزكراوه كه بۆچی ئه‌و میتۆدانه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌دان زیادكراون؟
به‌دیققه‌تدان له‌هه‌ردوو چیرۆكه‌كه‌دا، كه كۆمه‌ڵێك گفتوگۆی جددی هه‌ڵده‌گرێت، ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌خات كه له‌ده‌وله‌تی خاوه‌ن سه‌روه‌ربوونی یاسادا ده‌كرێت سیاسه‌تی راست له‌ناو جه‌رگه‌ی رووداوه راسته‌قینه‌كان ره‌نگبداته‌وه‌و بریاری قورسی له‌سه‌ر بدرێت، وه‌ك چیرۆكی یه‌كه‌م. هه‌روه‌ها ده‌كرێت بریاری هه‌ڵه‌ش هه‌بێت، به‌ڵام له‌كۆتاییدا ده‌زگایه‌كی نیشتیمانی هه‌یه سه‌رزه‌نشتی ئه‌و كرداره ده‌كات و لێكۆڵینه‌وه‌ی لێده‌كات (له‌لایه‌ن لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی سیناتۆری ئه‌مریكییه‌وه راپۆرتێك ده‌رچووه زیاتر له 6 هه‌زار لاپه‌ره‌ی له‌سه‌ر نووسراوه). ئه‌م دوو چیرۆكه ئاماژه‌ی به‌هێزن كه له‌چوارچێوه‌ی سیستمی به‌هێزی دیموكراسییه‌كان و سه‌روه‌ربوونی یاسا وه‌ك هه‌میشه راست و هه‌ڵه هه‌یه‌و راست چه‌پڵه‌ی بۆ لێده‌درێـت و هه‌ڵه‌ش به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌ی لێده‌كرێت و سزاشی هه‌یه؟
ئه‌گه‌ر بپه‌رێینه‌وه بۆ میتۆده‌كانی پاراستنی ئاسایشی نیشتیمانی له‌ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست، ئه‌وا رووبه‌رووی گه‌لێك گرفت و نادیاری ده‌بینه‌وه. هه‌رچه‌نده ئێمه ناڵێین سیاسه‌تی پاراستنی ئاسایشی نیشتیمانی نابێت هه‌بێت به‌ڵكو ده‌ڵێین؛ ئایا ئه‌و بنه‌مایانه چین كه ئاسایشی نیشتیمانی له‌سه‌ری به‌نده؟ ئایا چ جۆره ئه‌شكه‌نجه‌دانێك رێگه پێدراوه؟ ئایا گرتنی گومان لێكراوان تا چه‌نده رێككاره یاساییه‌كان وه‌رده‌گرێت و چ ده‌زگایه‌كه مافی گومان لێكراو تا ئه‌و ساته‌ی نه‌بۆته تاوانبار، ده‌پارێزێت؟ له‌گه‌ڵ چه‌ندین پرسیاری دیكه‌ی په‌یوه‌ست به‌و بابه‌ته‌وه دێنه پێشه‌وه.
لێره‌دا كه تۆ هیچ وڵامێكت ده‌رباره‌ی شێوازی سیسته‌می لێكۆڵینه‌وه ده‌ست ناكه‌وێت و ته‌نانه‌ت بۆت نییه بشپرسیت به‌چ یاسایه‌ك ده‌ست به‌سه‌ر ده‌كرێی و كێ و چ ده‌زگایه‌ك ده‌تپارێزێت كه نه‌كه‌ویه ناو ته‌ڵه‌ی خودی ده‌زگای ئه‌منیه‌كه‌وه، ئا له‌وكاته‌دا سه‌لامه‌تی و دادپه‌روه‌ری له‌ناو زیندانه‌كان و پرۆسه‌ی لێكۆڵینه‌وه زیاتر له‌به‌ندكراو په‌یوه‌ندی وكاریگه‌ری راسته‌وخۆی هه‌یه به تاكه ئازاده‌كانی كۆمه‌ڵگاوه. لێره‌دا گومان و ره‌خنه‌كان ئاراسته‌ی حزب و پارتێكی سیاسی نیین ئه‌وه‌نده‌ی ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌یه ئایا به‌چ یاسایه‌ك گومان لێكراوان پرۆسه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌نجامده‌درێت؟ ئه‌و كادرانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی لێكۆڵینه‌وه‌یان هه‌یه، ئایا كێ و چ ده‌زگایه‌ك چاودێرییان ده‌كات كه سنووری دیاریكراو نابه‌زێنن؟ یاخود ده‌ست كراون؟ له‌گه‌ڵ چه‌ندین پرسیار‌و گومانی دیكه؟
بۆیه ئه‌گه‌ر بگه‌رێینه‌وه سه‌ركه‌یسی مردنی مه‌جید هه‌روتی له‌یه‌كێك له‌زیندانییه‌كانی ئاسایش، ئه‌وا گومان ودڵه راوكێییه‌كان دژ به‌سیاسه‌تی پارتێكی دیاریكراو نییه‌و به‌ڵكو مه‌ترسی گه‌وره‌ی تاكه ئازاده‌كان ئه‌وه‌یه ئه‌م حاڵه‌ته ئه‌گه‌ر له‌شوێنێكی وا روویدابێت و زیندانی به‌ئاسانی خۆی بخنكێنێت ئه‌وا گره‌نتی چییه دووباره نه‌بێته‌وه؟ ئایا چۆن متمانه پته‌و بێت به‌ده‌زگاكانی ئاسایش؟ بۆیه ئه‌و پرسیارانه به‌ر له‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌لایه‌نگری پارتێكه‌وه هه‌بێت ئه‌وا په‌یوه‌ندی به‌تاكه‌كانی سه‌رتاپای هه‌رێمه‌وه هه‌یه. به‌ڵێ پێویسته ئه‌و پرسیارانه وه‌ڵامییان هه‌بێت و ئه‌و جۆره مردنانه‌ش بۆ ده‌بێت رووبده‌ن؟
كاتێك زیندانییه‌كان پڕ ده‌بن له‌نهێنی ئه‌وا له‌هه‌مانكاتدا مه‌ترسی له‌سه‌ر دادپه‌روه‌ریش دروست ده‌بێـت و پرسی مۆراڵی بوون و ئه‌ندازه‌ی به‌كارهێنانی توندوتیژی له پرۆسه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان پێمان ده‌ڵێت ئێمه له‌چ جۆره كۆمه‌ڵگایه‌ك ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ین! له لائیحه مافه‌كانی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، له‌مادده‌ی پێنجه‌م، هاتووه؛ نابێت هیچ كه‌سێك ئه‌شكه‌نجه بدرێت و دژ به‌مرۆڤایه‌تییه.
بۆیه ئه‌م رووداوه، هه‌ر چۆنێك روویدابێت و هه‌ر لایه‌ك هه‌ر چیرۆكێكی هه‌بێت، ده‌بێت ببێته بنه‌مای گفتوگۆی چروپری لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كانی په‌رله‌مان و ببێته مادده‌یه‌كی خامی لێكۆڵینه‌وه‌و لێ ووردبوونه‌وه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و ببێته گفتوگۆی ده‌زگاكانی میدیا‌و سه‌رچاوه‌ی توێژینه‌وه‌ی ئه‌كادیمی زانكۆكان، تاوه‌كو بگه‌ینه ئه‌و شوێنه چۆن ئاسایشی نیشتیمانی و مۆراڵی بوون و پرۆسه‌ی لێكۆڵینه‌وه شوێنی خۆیان بگرن. چونكه ئه‌م بابه‌ته وه‌ك باسمانكرد به‌ر له‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌چه‌ند سه‌د گیراو گومان لێكراوێك هه‌بێت، ئه‌وا زیاتر په‌یوه‌ندی به‌و ملیۆنه‌ها تاكه ئازاد‌و شارستێنه هه‌یه كه دوور له‌تاوان ژیان به‌سه‌ر ده‌بات و له‌وانه‌شه رۆژێك بێت مافی ئه‌وانیش پێشێڵ بكرێت!