دەرچوانی زانکۆکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لەپێش ئەنجومەنی وەزیران گردبوونەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 421 جار بینراوە

ستاندەر

ئەمڕۆ سێ شەمە ژمارەیەک لەدەرچوانی (زانكۆی ئیمام ئەعزەم، كۆلێژی قەلەم، زانكۆی نور، زانكۆی حەدبا و زانكۆی كتاب) لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان گردبوونەوە، بەمەبەستی ئاراستەکردنی داواکارییەکانیان بۆ قبوڵکردنی بڕوانامەکانیان لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە، دەرچوانی زانکۆکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لەبەیانامەیەکدا داوا لەئەنجومەنی وەزیران دەکەن وەڵامی ناوەڕۆکی کتابی ٢٠٠٤ی رێکەوتی ٨/١٢/٢٠١٩ ی وەزارەتی خوێندی باڵا و توێژینەوەی زانستی بداتەوە بۆ قبوڵکردنی بڕوانامەکانیان و دەرکردنی گشتاندن بۆ سەرجەم وەزارەتەکان بەمەبەستی گشتاندنی بڕوانەماکانیان.

لەبەشێکی تری بەیانامەکەیاندا دەرچوانی زانکۆکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ئاماژەیان بەوەداوە کەوا دیوانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران خۆیان بەکتابی ژمارە(١٠٠٤) داوایان لەوەزارەتی خوێندنی باڵا کردووە، کەوا هەربڕیارێک پلەی بنبڕی وەرگرت دەبێت جێ بەجێ بکرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.