خوێندنی باڵا و چەند سەرنجێک ؟

لەلایەن ستاندار Posted on 325 جار بینراوە

ئەندازیار/سعدی مصطفی
شارەزا لە سیستەمەکانی وەرگرتنی زانکۆیی

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ئەمساڵ بەفەرمی بڕیاری داوە کە خوێندنی
( دبلۆم ی باڵا و ماستەر و دکتۆرا) لەسەرجەم زانکۆکان بکاتەوە، بۆئەم مەبەستەش(5000) پێنج هەزار کورسی بڕیاری لێدراوە و بۆ هەر سێ بەشەکەی خوێندنی باڵا.
تا ئێرە جێگای دەستخۆشیە، بەڵام ئەوەی جێی تێبینیە لای کەسانی پەیوەندیدار بەو بابەتە ئەو چەند تێبینیەی خوارەوەیە.

1.پێویستە دابەشکاری کورسیەکان بۆ کۆلیژەکان و بەشەکان بەگوێرەی پێداویستی کۆمەڵگا بێت، واتە ئایا کۆمەڵگای ئێمە و زانکۆکان چیان پێویستە؟ کە پێناچێت ئەو دابەشکاری بەپلان کرابێت.

2. لەکاتی پێشکەشکردن برە پارەیەک وەردەگیرێت بە ناوی رسوماتی پێشکەش کردن، کە بڕەکەی (150,000)
سەدو پەنجا هەزار دینارە، ئەو بڕە پارەیە رێژەکەی زۆر زۆرە لەلایەک، لە لەلایەکی تریشەوە ئەوانەی کە دواتر لە پێشبڕکێیەکە ناویان دەرناچێت ئەوا پارەکەیان بۆ ناگێردرێتەوە، کە ئەگەر بە زمانێکی بیرکاری حسابێکی بۆ بکەین بڕی پارەی وەرگیراو بەو شێوەیەی دەبێت
5000 پێنج هەزار کورسی بڕیاری لێدراوە
ئەگەر بەلایەنی کەمەوە 10000 دەهەزار کەس داخوازینامە پێشکەش بکەن بۆ ئەم مەبەستە، ئەوا کۆی پارەی وەرگیراو بەو شێوەیە دەبێت
(10000*150000=1500000000)
کە دەکاتە ملیارێک و پێنج سەد ملیۆن دینار.
ئەگەر بەراوردێک بکەین بە زانکۆکانی وڵاتانی تر کە نزیکن لە ئێمەوە، ئەگەر (تورکیا) و(ئێران) بە نمونە وەربگرین، کە بە گوێرەی بەدواداچوونمان دەبینین ئەوان تەنها لەکاتی وەرگیرانی تەواوی فێرخوازەکە رسوماتی لێ وەردەگرن، رێژەکەشی زۆر کەمترە لە هی ئێمە.

3.بەشێک لە کورسیەکان تەرخانکراوە بە سیستەمی پارالێل ،
واخەریکە کاتی پێشکەش کردن تەواو دەبێت بەڵام تاوەکو ئێستا خوازیارانی ئەو بوارە نازانن نرخی بەشە پارالێڵەکەی ئەو خوێندنانە چەندە، کە ئەمەش خوازیارانی توشی دڵەڕاوکێ کردوە.

4.لە ڕێنماییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا ژمارە(5و6و7)ی ساڵی (2019) بۆ هەر 3 جۆری خوێندنەکە کورسیەکان دابەشکراون بۆ بێ پارەو و پارالێل ،
بەڵام لە ئێستادا هەموو کورسیەکانی(دبلۆمی باڵا) بوویتە پارالێل، کە ئەوەش پیچەوانەی رێنماییەکانی خۆیانە.

بۆیە لە کۆتاییدا پێویستە وەزارەتی خوێندنی باڵا پێداچوونەوە بەو رێنماییانە دا بکاتەوە،
بەجۆرێک کە لەبەرژەوەندی فێرخوازان و ئارەزوومەندانی ئەو بوارە بێت،
لێرەوەش داوا لە لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان دەکەم بەدواداچوون بۆ ئەم بابەتە بکەن، چونکە ئەوان نوێنەری هاوڵاتیانن لە پەرلەمان لەلایەک، لەلایەکی تریش کارێکی سەرەکیان بەدواداچوونە بۆ کاری وەزارەتەکان و فەرمانگە میریەکان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.