پەڕلەمانتارێکى کۆمەڵ لەبارەى باجی سه‌ر كارتی مۆبایل و هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت ڕونکردنەوە دەدات

لەلایەن ستاندار Posted on 303 جار بینراوە

ستاندەر

ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک نوسیویەتى: له‌ ئێستادا ئه‌و باجه‌ی خراوه‌ته‌ سه‌ر كارتی موبایل و ئینته‌رنێت و بلیتی فڕۆكه‌ نایاساییه‌. له‌ چوارچێوه‌ی یاسای بودجه‌ی گشتی ساڵانی پێشوو دانراوه‌. هەروەها له‌ئێستادا یاسای بودجه‌ هه‌موار نه‌كراوه‌ و یاسای ساڵی 2019 ش گەیشتۆتە کۆتایی، بۆیه‌ ده‌بێت حكومه‌ت ئه‌و زیاده‌یه‌ وه‌رنه‌گرێت و كۆمپانیاكانی په‌یوه‌ندیدار ئه‌و زیاده‌یه‌ وه‌رنه‌گرن. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ له‌ڕێگه‌ی گروپی لیژنه‌ی داراییه‌وه‌ سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئاگادار كردوەتەوە و بەرسڤەكه‌شی وه‌رگرته‌وه‌.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.