ئەمریکا هەڕەشەی توند لەئیسماعیل قائانی شوێنگرەوەی قاسم سولەیمانی دەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 190 جار بینراوە

ستاندەر

برایان هۆک نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆکاروباری ئێران هۆشداری داوەتە “ئیسماعیل قائانی” فەیلەقی سوپای قودسی و شوێنگرەوەی “سەردار قاسم سولەیمانی” برایان هۆک بەرۆژنامەی شەرقولئەوسەتی راگەیاندووە:  ئەگەر ئیسماعیل قائانی فەرماندەی نوێی فەیلەقی قودس هەمان رێچکەی کوشتنی سەربازانی ئەمەریکا بگرێتەبەر، روبەڕوی هەمان چارەنوسی قاسمی سلێمانی دەبێتەوە. بریان هۆک دەشڵێت: هەرهێرشکردنێک بۆسەر سەربازانی ئەمریکا و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکالەناوچەکەدا ، روبەڕوی سزای توندی ئەمریکادەبێتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.