جەوادزەریف: تاران پێشوازی دەکات لەهەر گفتوگۆیەک لەگەڵ وڵاتانی کەنداو

لەلایەن ستاندار Posted on 227 جار بینراوە

ستاندەر

محمد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لەپێگەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاندووە: تاران پێشوازی دەکات لەهەر گفتوگۆیەک لەگەڵ وڵاتانی کەنداو، جەوادزەریف دەشڵێت: ئامادەیمان تێدایە بۆ هەرکارێک کەلەبەرژەوەندی ناوچەکەدابێت، لەبەشێکی تری تویتەکەیدا زەریف ئاماژەی بە پێشوازی ئێران کردووە لەهەر هەنگاوێک کەببێتە هۆی ئارامی و سەقامگیری ناوچەکە.

وتەکانی جەواد زەریف بەهەنگاوێکی نوێی تاران دادەندرێت لەدوای کوشتنی سەردار قاسم سولەیمانی لەلایەن ئەمریکاوە و چاودێرانی سیاسیش پێیان وایە ئێران پاشەکشەی کردووە لەهەڕەشەکانی پێشوتری.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.