ستاندەر
ئەبوبەکر هەڵەدنى ئەندانى پەڕلەمانى کوردستان لە فڕاکسیۆنى یەکگرتوو لەبارەى کێشەکانى هەرێم و بەغداوە دەڵێت:دەسەڵاتدارانى بەغداد بە شیعە و سوننەوە، بە ئیسلامى و عەلمانیەوە سیخناخن. چاویان بە گەشەکردن و دەستکەوتەکانى هەرێم هەڵنایەت. مانەوە لەگەڵیان لە خۆخەڵەتاندن زیاتر هیچی دیکە نییە.
ئەو پەرلەمانتارەى یەکگرتوو ڕونیدەکاتەوە، بەهۆى ئەوەى دەسەڵاتدارانى بەغداد، چاویان بە لەسەرپێوەستانى هەرێم نایەت، بۆیە لە مەسەلەى ( پێشمەرگە و پارەى گەنمى جوتیاران و بودجە و بەشی هەرێم، مادەى ١٤٠ و ناوچەى کێشە لەسەرەکان و ناردنی دەرمان) دەستى دەستیمان پێدەکات.
دەشڵێت: کورد وتەنى خوا بۆ هەموو زاڵمێک زەواڵێک دەنێرێت. چونکە حکومەتى هەرێم، ستەمکارە و ستەم لە میللەتى خۆى دەکات و ناشەفافە و بەزەبرى پارە و هێز و ساختەکارى هەڵبژاردن و هتد… حکوم دەکات، بۆیە ئەوەتا خوا کۆمەڵێ دەسەڵاتدارى بەغداى بۆ کرددۆتە مڵۆزم. دوێنێ لە شاخەکانى کوردستان داڵدەمان دابوون، ئێستاش لە لوتکەى بێ منەتیدان. واى پێباشە دەسەڵاتدارانى هەرێم خۆیان چاکبکەن، تا ڕوسور و پشت قایم بن بەرامبەر بەغدا، چونکە ئەوکات گەلیان لە پشت دەبێت.