ستاندەر
وتەبێژی راگەیاندنی نوسینگەی موقتەدا سەدڕ ڕێبەری رەوتی سەدڕ، باڵوێزی ئەمریکا لەبەغدا بەهەڵگیرساندنی فیتنە تۆماتباردەکات، سەڵاح عوبێدی وتەبێژی نوسینگەی راگەیاندنی سەدڕ رایگەیاندووە: باڵیۆزى ئەمریکا لەبەغدا پلانى هەڵگیرساندنى فیتنەى لەخۆپیشاندانەکەى دوێنێدا داڕشتبوو، بەڵام پلانەکەیان سەرکەوتوونەبوو ئەمەش بەهۆکاری عەقڵی عەمامەبەسەرەکانەوە.
سەڵاح عوبێدی راشیگەیاندووە: موقتەداسەدڕ بەردەوام پاڵپشتی لەخۆپیشاندەرانی سەرجەم شارەکانی عێراق کردووە، بەڵام لەبەرامبەردا روبەڕوی سوکایەتی پێ کردن بووەتەوە لەتۆڕەکۆمەڵایەتییەکان و لای هەندێ خۆپیشاندەر، وتەبێژەکەی سەدڕ دوبارە باڵوێزی ئەمریکا لەبەغدا تۆمەتبار دەکات و دەڵێت: خۆپیشاندەران بەرنامەی ئەمریکا لەڕیگەى شکستپێهێنانى کاندیدەکانى سەرۆکوەزیرانەوە جێبەجێدەکەن.
.